دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دروست کردنى سپه‌رى مووشه‌کى هاوکات له‌گه‌ڵ ووتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دروست کردنى سپه‌رى مووشه‌کى هاوکات له‌گه‌ڵ ووتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

به‌رنامه‌ى نوێى ئوباما سه‌رباره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى سپه‌رى مووشه‌کى له‌ رۆژهه‌لاتى ئوروپا، کاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌ دواوه‌ بوو. له‌ کاتێکدا که‌ ئاڵمان و روسیه‌ پێشوازیان

له‌و بر٠یاره‌ نوێیه‌ى ئه‌مریکا کرد، نیگه‌رانى له‌ کۆمارى چیک و له‌هێستان ده‌بیندرێ.
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دروست کردنى سپه‌رى مووشه‌کى له‌ له‌هستان و کۆمارى چیکى ته‌ئکید کرده‌وه‌. به‌ ووته‌ى باراک ئوباما مه‌ترسى و هه‌ر٠ه‌شه‌ى مووشه‌کى کورت هاوێژ و نێونجى رژیمى ئێرانى زیاتر له‌ مووشه‌که‌ دوور هاوێژه‌کان مه‌ترسیان هه‌یه‌.
ناوبراو له‌ شیى کردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى خۆى دا زیادى کرد: ئه‌و بر٠یاره‌ تواناکانى ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرشى مووشه‌کى لاواز ناکا. به‌ پێى گووته‌ى ئوباما ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵدایه‌ به‌ دامه‌زرانى پێگه‌ى مووشه‌کى ساده‌ و که‌م خه‌رج، جێگره‌وه‌یێکى باش بۆ به‌رنامه‌کانى ر٠ابردووى خۆى پێشکه‌ش بکا.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: سپه‌رى دیفاعى نوێى ئه‌مریکا باشترین وه‌لامه‌ بۆ هه‌ر٠ه‌شه‌ى مووشه‌که‌ بالستیکه‌کانى ئێران. به‌ پێى ووته‌ى رابێرت گیتس وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا، دامه‌زراوه‌ى دیفاعىى نوێ، له‌ ساڵى ٢٠ ١١ ئه‌رکى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هه‌ر٠ه‌شه‌ مووشه‌کیه‌کانى ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ. ئه‌و دامه‌زراوه‌ نوێیانه‌ له‌ سه‌ر که‌شتیه‌ شه‌رکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا داده‌مه‌زرێ.
ئاماده‌یی روسیه‌ بۆ هاوکارى ئه‌مریکا
دمیترى مدودیف سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌ پێشوازى کرد له‌و بر٠یاره‌ نوێیه‌ى ئه‌مریکا له‌باره‌ى چاوپۆشى ئه‌مریکا له‌ دامه‌زرانى سپه‌رى مووشه‌کى له‌ رۆژهه‌لاتى ئوروپا.
به‌ گووته‌ى مدودیف سیاسه‌تى نوێى ئوباما له‌و باره‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مسکۆ و واشینگتۆن ده‌توانن لێکدانه‌ویێکى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌ ئاسایشیه‌کان پێشکه‌ش که‌ن. ناوبراو هه‌روا گووتى: روسیه‌ و ئه‌مریکا بر٠یاریان داوه‌ به‌راوردى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى هه‌ن له‌باره‌ى په‌ره‌سه‌ندنى سیستمى مووشه‌کى له‌ جیهاندا هاوکارى و کارى هاوبه‌ش بکه‌ن.
به‌ بر٠واى سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌، قسه‌کانى ئوباما نیشانى ده‌دا که‌ بۆ ئه‌و هاوکاریه‌ پێشمه‌رجى باش هه‌یه‌.
خۆشحاڵى ده‌وڵه‌تى ئاڵمان له‌ به‌رنامه‌ى نوێى ئه‌مریکا
ئانگلامێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمانیش پێشوازى کرد له‌ به‌رنامه‌ نوێیه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زرانى سپه‌رى دیفاعى مووشه‌کى.
ناوبراو سیاستى نوێى ئه‌مریکاى به‌ نیشانه‌ى سه‌ره‌تایێک بۆ هاوکارى نێوده‌وڵه‌تى زانى. به‌ ووته‌ى مێرکێل به‌ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ روسیه‌، ده‌توانرێ ئامانجێکى هاوبه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر٠ه‌شه‌کانى رژیمى ئێران دارێژرێ.
فرانک والتر ئیشاین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان، بر٠یارى نوێى ئه‌مریکاى به‌ چاک زانى و به‌ نیشانه‌ى هاوکارى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ته‌واوى هاوپه‌یمانه‌کانى بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان ناوبرد. به‌ گووته‌ى ئیشاتین مایر: هه‌ر٠٠ه‌شه‌ هاوبه‌شه‌کان، وه‌لامى هاوبه‌شیان پێویسته‌.
کاردانه‌وه‌ى دوولایه‌نه‌ى کۆمارى چیک و له‌هستان
به‌ گووته‌ى یان فیشر سه‌رۆک وه‌زیرى چیک، ئه‌مریکا له‌ پێشدا بر٠یارى خۆى به‌ پراگ ر٠اگه‌یاندبوو. ناوبراو هه‌روه‌ها زیادى کرد که‌ باراک ئوباما به‌ ته‌له‌فوون ئاگادارى ئه‌و بر٠یاره‌ى کردوه‌. به‌ پێى ووته‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى چیک ئێستا پراگیش ئاگادارى ئه‌و بر٠یاره‌ نوێیه‌یه‌. ئێمه‌ له‌ پێشدا ده‌مانزانى که‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زرانى سپه‌رى مووشه‌کیه‌کان هه‌یه‌.دونالد توسک سه‌رۆک وه‌زیرى له‌هستان رایگه‌یاند که‌ ئوباما ته‌له‌فوونى دڵنیاى کردۆته‌وه‌ که‌ ئاسایشى له‌هستان به‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى سپه‌رى مووشه‌کى ناکه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، رێکه‌وتن نامه‌ى دامه‌زرانى بنکه‌ى مووشه‌کى له‌ نێوان واشینگتۆن ـ ورشۆ ئیمزا کرابوو.

15 سال و 2 ماه و 5 روز و 6 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دروست کردنى سپه‌رى مووشه‌کى هاوکات له‌گه‌ڵ ووتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دروست کردنى سپه‌رى مووشه‌کى هاوکات له‌گه‌ڵ ووتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن