جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى ناتۆ داواى له‌ روسیه‌ کرد فشار بخاته‌ سه‌ر رژیمى ئێران

رێکخراوى ناتۆ داواى له‌ روسیه‌ کرد فشار بخاته‌ سه‌ر رژیمى ئێران

رێکخراوى په‌یمانى ئاتلانتیکى باکوور (ناتۆ) داواى له‌ روسیه‌ کرد که‌ هه‌واڵه‌ دیپلۆماتیکه‌کانى بخاته‌ گه‌ر بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر رژیمى ئێران به‌ڵکوو به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی

وه‌لانێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بچێته‌ ریزى زلهێزه‌کانى جیهانه‌وه‌.
به‌ پێىر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، ئه‌ندرس فوگ راسموسن، سکرتێرى گشتى ناتۆ رۆژى هه‌ینى ٢٧ى خه‌رمانان که‌ له‌ بروکسل قسه‌ى ده‌کرد و له‌ کاتى ووتووێژه‌کانى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ١+٥ که‌ بر٠یار وایه‌ دوو حه‌وتووى دیکه‌ به‌رێوه‌ بچێ، گووتى: ئه‌وه‌ى چاوه‌رێىى ده‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ روسیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى ئێمه‌ بۆ سه‌پاندنى زۆرترین فشارى سیاسى و دیپلۆماتیک بۆ سه‌ر ئێران به‌ مه‌به‌ستى راگرتنى پاوانخوازیه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى کۆمارى ئیسلامى، بکه‌وێ.
سکرتێرى ناتۆ هه‌روه‌ها زیادى کرد ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یى بگا، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، دراوسێکانیشى هه‌نگاوى له‌و جۆره‌ هه‌ڵگرن، که‌ ئه‌وه‌ نه‌ به‌ قازانجى ناتۆیه‌ و نه‌ به‌ قازانجى روسیه‌.
داواى ناتۆ له‌ روسیه‌ بۆ هاوکارى زیاتر سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران له‌ چوارچێوه‌ى پێشنیارى نوێى ناتۆ بۆ په‌ره‌پێدانى هاوکاری له‌گه‌ڵ روسیه‌ باس کراوه‌.

15 سال و 2 ماه و 2 روز و 9 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

رێکخراوى ناتۆ داواى له‌ روسیه‌ کرد فشار بخاته‌ سه‌ر رژیمى ئێران

رێکخراوى ناتۆ داواى له‌ روسیه‌ کرد فشار بخاته‌ سه‌ر رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن