ده‌یان هه‌زار ئێرانى شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان دا
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ر٠اپۆرتى دا رۆژى هه‌ینى ٢٧ى خه‌رمانان له کاتێکدا که ئه‌حمه‌دى نژاد له کۆبوونه‌وه‌ی سالانه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌لستینیه‌کان قسه‌ى ده‌کرد، ده‌هه‌زار ئێرانى شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان ده‌دا.
نه‌یاران، ئاماده‌بوونى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان و ووریایى دانهترسهێنهرهکانى رژیم سه‌باره‌ت به ئاکامى هه‌وڵێک بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له رۆژى قودس و گۆر٠انى به نار٠هزایهتى، بایه‌خیان پێ نه‌داوه.
شاهیدان گووتیان به درێژایی ئه‌و رێ و ره‌سمه، نار٠ازیان له‌گه‌ڵ پۆلیسى دژه شۆرش و لیباس شهخسیهکات تێکگیران. پۆلیسى دژه شۆرشى ته‌یار به باتۆم، ئه‌و نارازیانهى که له حه‌وتى تیر، به‌ردیان بۆ ده‌هاویشتن، که‌وتنه به‌ر لێدان و شکه‌نجه.
شاهیدێک گووتى: لیباس شه‌خسیه‌کان به متۆر به ناوى خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌رۆیشتن که له رێپێوانه‌که ده‌گه‌رانه‌وه، ژماره‌یێکیان گرتوه و به‌ر لێدان و شکه‌نجه‌یان داون.
ئه‌و شاهیده زیادى کرد، نارازیان له کاتێکدا که که‌وتنه به‌ر لێدان و شکه‌نجه، به‌رده‌وام بوون له شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر و ا... ئه‌کبه‌ر. ر٠اپۆرتى دیکه سه‌باره‌ت به شهر و پێکدادان له شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران هه‌یه.