په‌یامى پیرۆزبایی سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى جێژنى پیرۆزی ره‌مه‌زان
به ناوى خوداوه‌ندى به‌خشه‌نده‌ى مێهره‌بان
سلاو له‌برا و خوشکانى موسڵمان
پێرۆز بێ جێژنى ره‌مه‌زان، جێژنى سه‌رکه‌وتن له‌جیهاد دژى نه‌فس و ئاره‌زوو، که ئه‌گه‌ر مه‌یدانى پێبدرێ ئاده‌میزاد له‌ده‌روون دا ناحه‌سێته‌وه و کۆمه‌ڵگا دانامه‌زرێ.
پێغه‌مبه‌رى پایه‌به‌رز(ص) به‌ربه‌ره‌کانێی ئاره‌زووى ناو ناوه جیهادى گه‌وره، ده‌ستووره ئه‌خلاقیه‌کانى ئیسلام که به‌ر له‌کرده‌وه‌ى خراپ و چاوچنۆکى و نه‌وسنى و ئیره‌یی بردن به‌م و به‌و و کینه‌کێشان و دهمشر٠ى ده‌گرن، هه‌موویان جیهادن له‌دژى ئه‌و خووه در٠ندانهیه که به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌ستوورانه‌ى ئیسلام، ئاده‌میزاد له در٠نده و زینده‌واره زیانباره‌کان جیا ده‌کاته‌وه که ئه‌وانه‌ش به‌بێ خۆر٠اگرى نایه‌نه جێ.
مانگێک رۆژووى واجبى ره‌مه‌زان به ئیمان و چاوهر٠وانیى پاداشه‌وه، گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ى جیهادى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه دژى نه‌فس و شه‌یتان که وه‌ک ده‌ست له‌ئاره‌زووى خواردن و ئیشتیای به‌ده‌نى هه‌ڵده‌گیرێ، ده‌بێ چاکتر ده‌ست له‌قسه‌ى خراپ و کرده‌وه‌ى خراپ هه‌ڵگیرێ، پێغه‌مبه‌رى خودا (ص) فه‌رموویه: \\\\\\\"که‌سێک ده‌ست له قسه‌ى خراپ و کرده‌وه‌ى خراپ هه‌ڵنه‌گرێ خودا چ ئیحتیاجى نییه به‌وه که ده‌ست له‌خواردن و خواردنه‌وه هه‌ڵگرێ\\\\\\\" جا بزانن که رۆژوو چ ئه‌رکێکى گه‌وره و به‌که‌ڵکه به تایبه‌ت رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان که یه‌کێکه له‌پایه‌کانى ئیسلام. سه‌رکه‌وتن له‌ئه‌نجام دانى ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه دینیه گه‌وره‌ترین جیهاده و رۆژى دوای ره‌مه‌زان جێژنى سه‌رکه‌وتنه له‌ئه‌رکێکى پیرۆزى ئایینى دا.
به جێیه له‌و رۆژه‌دا شاد بین و زیاتر شوکرى خودا بکه‌ین و پیرۆزبایی له یه‌کتر بکه‌ین و گه‌ردنى یه‌کتر ئازاد بکه‌ین و بر٠یار بده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌ک برایانه ره‌فتار بکه‌ین.
له‌خوداى گه‌وره داواکارین شهر٠ى ئاخوندانى ملهورى ده‌سه‌لاتدار له‌سه‌ر کوردستان و ئێران هه‌ڵگرێ و خێروخۆشی دابمه‌زرێ. دیسانه‌وه پیرۆزبێ جێژنى ره‌مه‌زان، جێژنى پر٠ له‌خێر و به‌رکه‌ت.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران