رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داوایان له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که نوێنه‌رێکى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئێران دیارى بکا
رێکخراوى چاودێرى له‌گه‌ڵ که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له ئێران رۆژى دووشه‌ممه ٣٠ ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، له راگه‌یێندراوێکى هاوبه‌شدا داوایان له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد
بۆ به‌دواداچوونى هه‌ڵسووکه‌وتى خراپ رژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نوێنه‌رێکى تایبه‌ت دیارى بکا.
ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ى مافى مرۆڤ، هه‌روه‌ها داوایان له وه‌لاتانى ئه‌ندامى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان کردوه که هاوکات له‌گه‌ڵ چوونى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌ل و مه‌رجى خراپى مافى مرۆڤ له ئێران له باسه‌کاندا بگونجێنن.
پاسدار مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد له کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژى چوار شهممه١ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ نۆبه‌ى قسه‌ى ده‌بێ.
به پێى گووته‌ى رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، له دواى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران به گشتى زیاتر له ٤٠ ٠ ٠ که‌س گیراون و ئێستا زیاتر له ٤٠ ٠ که‌س له گرتووخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.