وازهێنان له کێشانى سیگار (جگه‌ره)
وازهێنان له سیگار پێویستى به بر٠یاره و بر٠یاردان له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌یێک، پێویستى به زانیارى و هانده‌رى پێویسته. ئه‌گه‌ر که‌سێک سوور بێ له سه‌ر ئه‌وه‌ى که سیگار وه‌لانێ،
بێ شک ده‌توانێ ئه‌و کاره بکا، به‌ڵکوو به‌بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رمان یان جێگره‌وه‌یێک.
که‌وایه کاتى وه‌لانان، ئێستا بۆ داهاتوو دوا مه‌خه‌ن. بر٠یار بده‌ن و کرده‌وه‌ى پێ بکه‌ن. وازهێنان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌وه‌ندى ئاڵۆزى هه‌یه، به‌لام زۆر هاسانه. گرینگ ئه‌وه‌یه که بر٠یار بده‌ن و بتانه‌وێ و هه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌نگاوى بۆ هه‌ڵگرن. که وایه خۆتان ده‌بێ بۆ وازهێنان بر٠یار بده‌ن، جوی له خۆتان که‌س ناتوانێ مهجبورتان بکا بۆ وازهێنان.
وازهێنان له سیگار به‌بێ جێگره‌وه‌ى خراپ
له سه‌ره‌تاى وازهێناندا، ئاگادار بن و دڵنیا بن که باشترین خه‌بات تان له ژیانتاندا هه‌ڵبژاردوه، به‌لام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ عاده‌تێکى دیکه به جێى سیگارکێشان هه‌ڵبژێرن، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ووریا بن خرابتر به جێى خراپ هه‌ڵنه‌بژێرن. هه‌روه‌ها له کاتى وازهێنان، ووشه‌ى (هه‌میشه) له مێشکى خۆتان بسر٠نهوه.
ئه‌و ووشه، درێژ و ترس هێنه‌ره. ده‌بێ رۆژ به رۆژ بچنه‌پێش و به ئامانجى درێژماوه خۆتان بێزار مه‌که‌ن. ئێوه، ئه‌مرۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به سه‌رکه‌وتوویی ده‌یبه‌نه سه‌ر. سبه‌ینێش ده‌رفه‌تێکى نوێیه بۆ هه‌وڵى تازه و دوو ئه‌ونده. دڵنیا بن هه‌وڵى سبه‌ینێی ئێوه هاسانتر له ئه‌مرۆ ده‌بێ.
خۆر٠اگر بن
کاتێ بر٠یارى وازهێنانتان دا، خۆر٠اگر بن بۆ ئه‌وه‌ى وازهێنان له سیگار، زۆر حه‌سته‌مه. به دڵنیاییه‌وه هێندێ کات تووشى وه‌سوه‌سه و دوو دڵى ده‌بن. کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى زۆرتان له رێدایه به‌لام دڵ‌سارد مه‌بنه‌وه و به ئیراده‌ى به‌هێز و بیر له داهاتوو و خانه‌واده‌تان و تێ فکرین له‌و بهلایانهى که ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه سیگار به سه‌رتان بێنێ، به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌کانتان له‌و رێگه‌دا. حه‌زى زۆر بۆ کێشانى سیگار له کاتى وازهێناندا، سروشتیه. ئه‌و حه‌زه زۆر نابا. به سه‌رنجدان به‌وه‌ى که به‌شێک له حه‌زى کێشانى سیکار رۆحیه، بۆ وازهێنان، ئیراده و بر٠یارى که‌س و ئاماده کردنى هه‌ل و مه‌رجێک که ده‌ستى به سیگار نه‌گا، زۆر پێویسته. هه‌روه‌ها به‌ستراوه‌یی له‌ش له حهتووهکانى سه‌رتاوه ده‌بێ و کاردانه‌وه‌کانى له چه‌ند حهتووى سه‌ره‌تا، به شێوه‌ى گشتى له ناو ده‌چێ.