رۆیتێرز: رژیمى ئێران سانتریڤوژى نوێى دروست کردوه
هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، عه‌لى ئه‌کبه‌رى سالحى جێگرى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکى رێکخراوى وزه‌ى ناوکه‌یی ئێران رایگه‌یاند که وه‌لاته‌که‌ى جۆرێکى نوێى سانتریڤوژى دروست کردوه.
هه‌واڵده‌رى ئیرنا له زمان ساڵحیه‌وه هه‌واڵى دا، پسپۆر٠انى ئێمه جۆرى نوێ له سانتریڤوژیان دروست کردوه و زنجیره‌ى ده دانه‌یی له‌م سانتریڤوژانه له تاقى کردنه‌وه‌دان. ناوبراو هه‌روه‌ها زیادى کرد، خه‌ریکى دروست کردنى جۆرى گه‌وره‌ترى ئه‌و زنجیره‌یانه‌ن.
له کۆتایی مانگى ئوت دا ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی هه‌واڵى دا که ژماره‌یێک سانتریڤوژ له دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌نز به‌سراوه و زیاتر له ١٠ ٠ ٠ ده‌زگا زیادى کردوه و ئێستا زیاتر له ٣/٨ هه‌زار ده‌زگایه. له سه‌ره‌تاى مانگى ژوئینى رابردوو کارناسانى ناوه‌ند هه‌واڵى زیاتر له ٧ هه‌زار سانتریڤوژیان بلاو کردبۆوه.