هه‌ل و مه‌رجى دوکتور محه‌ممه‌د مه‌له‌کى له زیندان جێى نیگه‌رانیه
رادوێ فه‌رانسه، زیاتر له مانگێک به سه‌ر گیرانى دوکتور محه‌مه‌د مه‌له‌کى ده‌گوزه‌رێ. ناوبراو جوێ له نه‌خۆشیه‌کانى دیکه پروستاتهکهى په‌ره‌ى ساندووه،
له‌و یه‌ک مانگه‌دا له زیندانى تاکه‌که‌سى دا بووه و ته‌نیا چاودێریێکى سه‌ره‌تایی پزیشکى لێ ده‌کرێ.
پارێزه‌ره‌که‌ى ده‌ڵێ، ته‌نیا جارێک له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى دوکتور مه‌له‌کى چاوم پێى که‌وتووه، به‌لام تا کاتێ په‌روه‌نده له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وه ته‌واو نه‌بێ نادرێ به دادگا و ده‌ستى به په‌روه‌نده‌که و ووردهکاریهکانى ناگا. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌واڵى دا که حوکمى گرتنى دوکتور مه‌له‌کى بۆ دوومانگى دیکه درێژ کراوه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌دى مه‌له‌کى ٧٦ ساڵیهتى و به پێى گووته‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى له سه‌ره‌تاى مانگى جۆزه‌ردانه‌وه له ماڵدا که‌وتووه. کاتێ هێزه‌کانى رژیم بۆ گرتنى ناوبراو چوون له جێ خه‌وه‌که‌یه‌وه بردیان بۆ گرتووخانه. ناوبراو سپاسى کردون و گووتوویه‌تى به‌م شێوه‌یه، له کاتێکدا لاوه‌کان له خهباتکردندان من له سه‌ر ته‌خته‌که‌م نامرم.