پاسدار مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد له رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا قسه‌ى کرد
مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران له کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه‌ى کرد. له کاتێکدا که ناوبراو قسه‌ى ده‌کرد،
نار٠ازیان له ده‌ورووبه‌رى بیناى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا شیعاریان له دژى ده‌دا.
قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له دواى سه‌عاتى ٧ى دوانیوه‌رۆ ده‌ستى پێ کرد و نزیک به ٤٠ ده‌قیقه‌ى پێ چوو. له کاتى قسه‌کانى دا زۆربه‌ى سهندهلیهکانى کۆمه‌ڵى گشتى چۆڵ بوو و نوێنه‌رى هێندێ له وه‌لاتانى رۆژئاوا کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت.
سه‌رۆک کۆمارى رژیم له قسه‌کانى دا ئیشاره‌ى به شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم کرد و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى به پیرۆز و ئازاد ناوبرد و گووتى، خه‌ڵکى ئێران تیایدا وه‌رزێکى نوێیان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌سه‌ندویی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵسووکه‌وتى به‌رینتر له جیهاندا هه‌ڵبژارد.
ناوبراو رژیمى ئێرانى به یه‌کێک له خه‌ڵکى ترین حکومه‌ته پێشکه‌وتووه‌کانى جیهان ناوبرد و هیچ ئیشارهیێکى به نار٠هزایهتیهکانى ئه‌م دواییه له ئێران نه‌کرد.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد به ره‌خنه له شێوه‌ى دارشتنى ئابوورى جیهان و بیرۆکه‌ى لیبرالیستى گووتى، پێش بینى ده‌کا که ماشینى ئابوورى سه‌رمایه‌دارى له کار ده‌که‌وێ.
هه‌روه‌ها جیهانى سازى به بیانوویێک بۆ په‌ره‌پێدانى ده‌سه‌لات له جیهان ناوبر و گووتى، ئه‌مرۆ ئیتر رۆژى به‌که‌مدانانى نه‌ته‌وه‌کان و سه‌پاندنى سیاسه‌تى دوولایه‌نه و پێوانه‌ى چه‌ند لایه‌نه به‌سه‌ر چووه.
ئه‌حمه‌دى نژاد به ره‌خنه له رۆژئاوا گووتى ئه‌و وه‌لاتانه ناتوانن دیموکراسى و ئازادى شیى بکه‌نه‌وه و خۆیان بکه‌ن پێوانه‌ى دیموکراسى و ئازادى و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى پشتیان به سه‌روه‌رى خه‌ڵک به‌ستووه خه‌بات بکه‌ن.
هه‌روه‌ها جارێکى دیکه باسى مه‌سه‌له‌ى فه‌لستینى کرد و ئیسرائیلى به داگیرکه‌ر و ویرانگهر ناوبرد و ئه‌و وهلاتهى به جینۆساید تاوانبار کرد. ناوبراو له کۆتایی قسه‌کانى گووتى، جیهان بۆ گه‌یشتن به ئازادى، که‌ماڵ، گه‌شه‌کردن، ئاسایش و ئارامى و ئاشتى ده‌بێ چاوه‌رێى هاتنى ئیمامى دوازده‌هه‌مى شیعه‌کان (مێهدى) و پێغه‌مبه‌رى مه‌سیحیه‌کان (مه‌سیح)، بێ.