له کاتى قسه‌کانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد دا هۆڵى کۆمه‌ڵى گشتیان به جێهێشت
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له نیۆیۆرک، نوێنه‌رى هێندێ له وه‌لاتان له‌وانه ئه‌مریکا و فه‌رانسه له کاتى قسه‌کردنى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد دا هۆڵه‌که‌یان به‌جێ هێشت.
له کاتى قسه‌کردنى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاددا زۆربه‌ى سه‌نده‌ڵی هۆڵه‌که چۆڵ بوو. دیپلۆماتێکى فه‌رانسه‌یی گووتى هۆى به جێهێشتنى هۆڵه‌که ئه‌وه بوو که قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد قه‌بووڵ ناکرێ.
دیپلۆماتێکى پله‌به‌رزى ئه‌مریکایی گووتى: سه‌رۆک کۆمارى رژیمى تاران جارێکى دیکه قسه‌ى قێزه‌ون و بێ رێزى به زماندا هات.
به پێى سه‌رچاوه‌یێکى دیپلۆماتیک، نوێنه‌رى ١٢ وه‌لات (ئه‌مریکا، ئیتالیا، ئاڵمان، دانمارک، مجارستان، ئارژانتین، ئوسترالیا، نیوزله‌ند، ئوروگوه و کاستاریکا) له کاتى قسه‌کانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد دا هۆڵى کۆمه‌ڵى گشتیان چۆڵ کرد. کاناداش پێشتر رایگه‌یاندبوو که قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌حریم ده‌کا.