باراک ئوباما: پشوودرێژى ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئێران هه‌میشه‌یی نیه
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا که یه‌که‌مین جاریه‌تى له کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه بکا، گووتى: ئه‌گه‌ر ئێران و کوره‌ى باکوور ئه‌گه‌ر
به دواى دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکهیى بن، ده‌بێ وهلامدهرى هه‌نگاوه‌کانى خۆیان بن.
شه‌ست و چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژى چوار شهممه١ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ له بنکه‌ى ئه‌و رێکخراوه له نیۆیۆرک به ووتارى سه‌رۆکه‌کانى برازیل و ئه‌مریکا ده‌ستى پێ کرد.
باراک ئوباما که له کۆبوونه‌وه‌ى ١٢٠ وه‌لاتى جیهان قسه‌ى ده‌کرد گووتى: ئه‌و هه‌روا پێ به‌نده به چاره‌سه‌رى دیپلۆماتیکى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی ئێران و کوره‌ى باکوور به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وان دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی هه‌ڵبژێرن ده‌بێ وهلامدهرهوه بن.