جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

روسیه‌: نابێ ئێران ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا

روسیه‌: نابێ ئێران ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا

دیمیترى مدودیف سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١ى ره‌زبه‌ر، له‌ په‌راوێزى کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان له‌ نیۆیۆرک گووتى:

کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ به‌ دانى ئیمتیاز هانده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ى ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى بر٠یارێکى دروست بگرێ.
ناوبراو زیادى کرد به‌و جۆره‌ش نابێ ئه‌و ئیجازه‌یه‌ به‌ تاران بدرێ ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌ روسه‌کان که‌ نه‌یویست ناوى بلاوبێته‌وه‌، له‌ نیۆیۆرک به‌ هه‌واڵنێرانى گووت: ئه‌گه‌ر هۆى پێویست هه‌بێ، روسیه‌ سه‌پاندنى سزاى نوێ دژ به‌ ئێران ره‌د ناکاته‌وه‌.
ناوبراو زیادى کرد مسکۆ پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر بر٠یارێک بدا، ده‌یه‌وێ به‌دواداچوون بکرێ له‌باره‌ى به‌ڵگه‌کانى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ئاخرین هه‌ڵ و مه‌رجى به‌رنامه‌یی ناوکه‌یی ئێران.

15 سال و 1 ماه و 28 روز و 10 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

روسیه‌: نابێ ئێران ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا

روسیه‌: نابێ ئێران ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی بگا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن