مه‌ترسى که‌م ئاوى له ١٨٠ دێى ئوستانى چوارمه‌حال و به‌ختیارى
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر، جێگرى چاودێرى وه‌به‌رهێنانى شیرکه‌تى ئاو و فازلاوى دێهاتى ئوستانى چوار مه‌حال و به‌ختیارى گووتى، ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجانه‌ى
که بۆ ئوستانى چوارمه‌حال و به‌ختیارى له به‌رچاو گیراوه نه‌گات، ئه‌و ئوستانه له‌گه‌ڵ که‌م ئاوى بهرهور٠وو ئه‌بێ.
حوسه‌ین قاعدى له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌ریه گووتى که تا ئێستا هیچ بودجه‌یێکیان بۆ به‌ره‌نگارى له‌گه‌ڵ ووشکساڵی پێ نه‌گه‌یشتووه و گووتى یه‌ک ملیارد و ٣٢ ملوێن تمه‌ن بۆ گه‌یاندنى ئاوى گه‌رۆک و نزیک به یه‌ک ملیارد تمه‌ن بۆ کرێى بیره‌کانى که‌شاوه‌رزى خه‌رج کراوه.
ناوبراو گووتى له ئێستادا زۆرترین کیشه‌ى بێ ئاوى له دێکانى شاره‌کانى لردگان له ناوچه‌کانى سه‌رده‌شت، ساتر، ئوره باز، دوره، پشت کوه فلارد لردگان، ئیمام زاده حوسه‌ین و....