جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سارکوزى ده‌ڵێ ده‌بێ له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی، واده‌ بۆ ئێران دیارى بکرێ

سارکوزى ده‌ڵێ ده‌بێ له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی، واده‌ بۆ ئێران دیارى بکرێ

نیکلا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ گووتى زلهێزه‌کان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ ئاکام بگا تا مانگى سیپتامبر مۆڵه‌تى پێ بدرێ له‌ه‌و به‌ده‌ر سزاى نوێى به‌ سه‌ردا بسه‌پێندرێ.

ناوبراو له‌ نیۆیۆرک که‌ له‌ ووتووێژێکى ته‌له‌فزیۆنى دا به‌شدارى کردبوو گووتى: ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران به‌باشى ناچێته‌ پێش.
نیکلاسارکوزى پێشنیارى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژادى بۆ گۆر٠ینه‌وه‌ى کلوتید رایس له‌گه‌ڵ ئێرانیێک که‌ له‌ زیندانى فه‌رانسه‌دایه‌ ره‌د کرده‌وه‌ و گووتى: ئه‌وه‌ باج وه‌رگرتنه‌.
کلوتیلد رایس، هاووه‌لاتیێکى فه‌رانسه‌ییه‌ که‌ له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ تۆمه‌تى جاسوسى خراوه‌ته‌ پاڵى، و به‌ بر٠یارى دادگا به‌ دانى زه‌مانه‌ت ئازاد بووه‌ و له‌ سه‌فاره‌تى فه‌رانسه‌ دایه‌ له‌ تاران.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٣١ى خه‌رمانان له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونێکى فه‌رانسه‌یی ووتبووى ئه‌گه‌ر فه‌رانسه‌ کلوتیلد رایسى ده‌وێ، ده‌بێ زیندانیێکى ئێرانى ئازاد بکا.
ئه‌حمه‌دى نژاد ناوى که‌سى نه‌برد به‌لام دیارترین که‌س که‌ له‌ فه‌رانسه‌ زیندانى بێ على وه‌کیلى راده‌ که‌ له‌ ساڵى ١٩٩١ دا له‌ کوشتنى شاپوورى به‌ختیاردا ده‌ستى هه‌بووه‌ و به‌ زیندنى هه‌تا هه‌تایی مه‌حکوم بووه‌.
نیکلا سارکوزى له‌ به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌که‌ى پرسى پرسى که‌ تۆ پێت وایه‌ من که‌سێکم که‌ بکوژى شاپورى به‌ختیار به‌ خوێندکارێک ده‌گۆرمه‌وه‌ که‌ تاوانى ته‌نیا قسه‌کردن به‌ زمانى فارسى و خۆشه‌ویستى بووه‌ بۆ فه‌رهه‌نگى ئێران؟.

15 سال و 1 ماه و 28 روز و 10 ساعت و 46 دقیقه پیش از این

سارکوزى ده‌ڵێ ده‌بێ له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی، واده‌ بۆ ئێران دیارى بکرێ

سارکوزى ده‌ڵێ ده‌بێ له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی، واده‌ بۆ ئێران دیارى بکرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن