راگه‌ێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به بۆنه‌ى ساڵى نوێى خوێندنى ١٣٨٩ ـ ١٣٨٨
خوێندکاران، مامۆستایان، ئوستادانى به‌رێز!
به‌بۆنه‌ى ١ى ر٠هزبهر و کرانه‌وه‌ى زانستگا و مه‌دره‌سه‌کان و ساڵى نوێى خوێندن، گه‌رم ترین پیرۆزبایى تان پێش که‌ش ده‌که‌ین، هیوادارین خوێندکارانى ئازیز له‌گه‌ڵ به جێ گه‌یاندنى، ئه‌رکى فێربوون،
له خه‌بات و تێکۆشان له به‌رانبه‌ر رژیمى ملهۆرى ئاخوندی‌دا سه‌رکه‌وتوو بن. هه‌روه‌ها ئوستادان و مامۆستایان له ده‌رس گوتنه‌وه و تێکۆشان له پێناو ئازادی‌دا سه‌رکه‌وتوو بن. بێگومان ساڵى رابردوو، ساڵێکى پر٠ له شانازى و ده‌ستکه‌وتى به‌رچاو بوو بۆ چینى خوێندکاروئۆستادانى دانشگاکان و مامۆستایانى مه‌دره‌سه‌کان. له ساڵى رابردوودا خه‌بات و راپهر٠ینى جه‌ماوه‌رى ئێران به‌تێکراو خوێندکاران و چینى خوێندکار به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دا چووه قوناغیکى نوێوه، به‌تایبه‌ت له دواى شانۆگه‌رى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیم و قووڵ بوونه‌وه‌ى جه‌نگى ده‌سه‌لات که زۆربه‌ى کارناسانى سیاسى باوه‌ریان وایه بۆ خه‌ڵکى ئێران چاره‌نووس سازه‌و هه‌روه‌ها چاره‌نووسى رژیمى ئاخوندى تێدا ده‌رده‌که‌وه‌ێ. دوورنیه له داهاتووێکى نزیکدا رژیم و ده‌سه‌لاتدارانى بخرینه زبڵدانى مێژوو وه.
ئوستادان و موعه‌لێمانى به‌رێز
ئاشکرایه ئه‌رکى ئێوه له ساڵى نوێى خوێندن وبه‌تایبه‌ت له‌م هه‌ل ومه‌رجه چاره‌نووس سازه‌دا قورسه، چونکه له‌لایێک ده‌بێ به‌وپه‌رى تواناتان بۆ بارهێنان و پێ گه‌یاندنى لاوانى خوێندکار وقوتابیان تێ بکۆشن، وله‌لایێکى دیکه‌وه،بۆ زیاتر ئاماده‌کردن و به‌ره‌و سه‌ربردنى راده‌ى زانیارى خوێندکاران له پێوه‌ند به هه‌ل ومه‌رجى سیاسى ئێران وله‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى دیکتاتور و دواکه‌وتووى ئاخوندى ده‌بێ کاربکه‌ن. بێگومان به هۆى وه‌زعى ناله‌بارى ئێران و ئه‌و گشته که‌م وکوریانه و دزى و به فریودانى سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن ئاخوندان و نه‌بوونى و پێ رانه‌گه‌یشتن به ناوه‌نده‌کانى خویندن و دروست کردنى ده‌یان که‌ندو کۆسپ بۆ ئێوه‌ى به‌رێز و خوێندکاران و دانشجۆکان، و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانى ده‌سه‌لاتداران بۆ ئه‌وه‌ى دانشگاکان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن بکه‌نه مه‌یدانى رمبازێن و بلاو کردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى دواکه‌وتووانه‌یان. بۆیه ئه‌رکى ئێوه گه‌لێک قورسه و له راستیدا ماندووبوون و ره‌نجتان جێگه‌ى بایه‌خ و پێ زانینه.
دیاره خوێندکاران و دانشجۆ تێکۆشه‌ره‌کان له ساڵى نوێى خوێندندا، زیاتر له سالانى رابردوو ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بۆ فێربوون و وه‌رگرتنى وانه‌کان و بێ ماندووبوون تێ بکۆشن. هه‌روه‌ها له خه‌بات و راپه‌رین له به‌رانبه‌ر رژیمى گه‌نده‌ڵى ئاخوندی‌دا به لێبر٠اوى کار بکه‌ن. بێ شک هه‌ڵسورانى خوێندکاران و دانشجۆیانى تێکۆشه‌ر له ساڵى نوێى خوێندندا ده‌توانێ رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى نزیکتر بخاته‌وه. له کوردستانیش دا ئه‌رکى مامۆستایان و ئوستادان و خوێندکارانه بۆ به‌ره‌و پێش بردنى زیاترى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد‌و خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیى جه‌ماوه‌رى کوردستان وناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌ورى به‌رچاو و کاریگه‌رى هه‌یه.
وه‌ک ئاگادارن رژیمى ئاخوندى و ناوه‌نده‌کانى ده‌سه‌لات له کوردستاندا به‌ته‌واوى توانایان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان خوێندکاران و لاوانى کوردستان له مه‌دره‌سه‌کان و دانشگاکان دوور بخرێنه‌وه، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان پیلانیان له به‌رانبه‌ردا ده‌گێرن. له لایێک له رێگه‌ى به‌کرێگیراوانیانه‌وه، مه‌وادى (موخدر) له ده‌بیرستان و مه‌دره‌سه‌ى راهنماییه‌کانى کچان و کور٠ان ودانشگاکان بلاوده‌که‌نه‌وه‌و له لایێکى دیکه له رێگه‌ى به‌سیج و مه‌ئمورانى کاروبارى به‌ناو ته‌ربیه‌تى، و ئیداره‌ى ئیتلاعات فشارى زۆر بۆ خوێندکاران ده‌هێنن و هه‌ر خویندکارێک گومانى لێ بکرێ ده‌خرێته ژێر چاوه‌دێرى و ئه‌شکه‌نجه و گیران.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له گه‌ڵ هومێد به سه‌رکه‌وتنى خوێندکاران و دانشجویان و ئوستادان و موعه‌لیمانى ئێران و کوردستان له ئه‌رکى موقه‌ده‌سى بارهێنان و خوێندندا، جارێکى دیکه پێرۆزبایى گه‌رم یان پێش که‌ش ده‌کاو هیواداره، له ساڵى نوێى خوێندنى ١٣٨٩ ـ ١٣٨٨ ، سه‌رکه‌ون و پێش که‌ون.هه‌روه‌ها له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانى له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کانى زیاتر و به‌رچاوتر له ساڵى رابردوو چالاک بن و ده‌وربگێرن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
١ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى