سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئێران له‌لایه‌ن پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له سه‌ر کاره‌که‌ى ده‌رکرا
له ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس له‌و باره‌وه هاتووه: تهماسب مزاهرى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى رژیم له باره‌ى دانانى مه‌حمود به‌همه‌نى له جێگاى ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى رژیم گووتوویه‌تى: ئه‌گه‌ر هه‌واڵه، بێ شک ر٠استه، هه‌واڵ ناراست نابێ، منیش بیستوومه.
له هه‌مان کاتدا هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له زمان به‌رپرسێکى پله به‌رزى رژیمى ئێران که نه‌یویستووه ناوى بلاو بکرێته‌وه، نووسى: ئه‌حمه‌دى نژاد دواى ئه‌وه‌ى هه‌لاوسان له وه‌لات گه‌یشتۆته ٢٧ له‌سه‌د له‌و ساڵ دا سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى له به‌رپرسایه‌تیه‌که‌ى لابردوه.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه بلاوى کرده‌وه له چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا شهر٠ه قسه له نێوان تهماسب مزاهرى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى و محه‌ممه‌د جه‌هرومى وه‌زیرى کار، له باره‌ى سیاسه‌تى ئابوورى، رووى داوه.