جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوسه‌نگنامه‌ى شه‌ر٠ و ئاشتى له‌ جیهان

هاوسه‌نگنامه‌ى شه‌ر٠ و ئاشتى له‌ جیهان

له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ کوردى: جه‌لال ئه‌حمه‌دى
رۆژى ٢١ى سیپتامبر له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ رۆژى جیهانى ئاشتى راگه‌ێندرا. ئه‌م ساڵ هه‌شته‌م جار بوو که‌ جیژنى رۆژى ئاشتى جیهانى گیرا. به‌لام هاوسه‌نگنامه‌ى ئاشتى له‌ ساڵى رابردوودا چى بووه‌؟

ئایا جیهان له‌ ساڵى رابردوودا ئاشتیخوازتر بووه‌؟ له‌ ئێستادا ناتوانرێ به‌ دروستى و ته‌ئکیدى به‌ره‌وسه‌رچوونى شه‌ر٠ و توندوتیژى و مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر ئاشتى جیهانى پێش بینى بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى که‌ ئاکامى ئامار و ژماره‌کانى کێشه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ کۆتایی ساڵدا له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ له‌و باره‌وه‌ بلاو ده‌بێته‌وه‌. بێ گوومان له‌ ئێستادا ده‌توانین پێش بینى بکه‌ین که‌ ئامارى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ ئه‌م جار جیاواز ده‌بێ، چونکه‌ ده‌سته‌به‌ندى و ریزکردنى کێشه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ شێوه‌ى جۆراوجۆر گۆر٠انیان به‌ سه‌ردا هاتووه‌.
٣٤٥ کێشه‌ له‌ جیهاندا
دامه‌زراوه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ باره‌ى کێشه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی، که‌ سه‌ر به‌ زانستگاى هایدلبرگى ئاڵمانه‌، یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٣ى زایینیه‌وه‌ تا ئێستا به‌ ده‌سته‌به‌ندى به‌ربلاو و رێژه‌ى جیا له‌ یه‌ک، هه‌موو ساڵێک جه‌دوه‌لێک له‌ کێشه‌کانى جیهان بلاوده‌کاته‌وه‌.
به‌ پێى شیى کردنه‌وه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌ ده‌کرێ کێشه‌ جیهانیه‌کان به‌ پێى سه‌ختى به‌ پێنج پله‌ دابه‌ش کرێ. ئه‌م ریزبه‌ندیانه‌ له‌ دژایه‌تیه‌ شاراوه‌کان و دوور له‌ تێکگیران له‌ نێوان لایه‌نه‌کان ده‌ست پێده‌کا و به‌ شه‌ر٠ه‌ رێکخراو و رێک و پێکه‌کان له‌ نێوان وه‌لاتان یان هێزه‌ دژ به‌یه‌که‌کان کۆتایی پێ دێ.
دامه‌زراوه‌ى هایدلبرگ به‌ پێى ئه‌و دارێژرانه‌ ٣٤٥ کێشه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا تۆمار کردوه‌. ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ چاو ساڵى ٢٠ ٠ ٧ زیادى کردوه‌. به‌ره‌و سه‌رچوونى کێشه‌کان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ جیهان له‌ ئاشتى دوور که‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ ٢٠ ٠ ٨دا هۆکانى دانى زانیارى له‌باره‌ى شه‌ر٠ و کێشه‌کانى جیهان زیادى کردوه‌. کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و خێرایی گواستنه‌وه‌یان له‌ ١٥ ساڵى رابردوودا به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو زیادى کردوه‌.
ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ مه‌منونى په‌ره‌سه‌ندنى ئیمه‌یل، ئینتێرنێت و ته‌له‌فوون و باقى هۆکانى پێوه‌ندی گرتنه‌، که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێز و وه‌لاتانه‌ى که‌ تێکگیراون به‌ خێرایی و پسپۆرانه‌ که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێ.
٣٩ شه‌ر٠ و کێشه‌ى خوێناوى و شه‌ر٠ى نوێ
له‌گه‌ڵ نه‌بوونى ئامار و ژماره‌ى دروست ، ده‌کرێ رێژه‌ و شێوه‌ى ئه‌و شه‌ر٠ و کیشانه‌ى هه‌ن دیارى بکرێ. به‌ پێى ر٠اپۆرتى دامه‌زراوه‌ى هایدلبرگ، جیهان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ زیاتر له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٧ توندتیژى تێدا کراوه‌. رێژه‌ى شه‌ر٠ و پێکدادان له‌ ٣٢ بۆ ٣٩ بابه‌ت زیادى کردوه‌.
له‌و ٣٩ شه‌ر٠ه‌ ٩ى تایبه‌ته‌ به‌ شه‌ر٠ى ئاشکرا. جیهان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٧ دا ته‌نیا شه‌ش شه‌ر٠ى تێدا کرا. له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا رێژه‌ى تێکگیرانى کاتیش هه‌روا زیادى کردوه‌. دامه‌زراوه‌ى هایدلبرگ ئه‌و شه‌ر٠ و کێشانه‌ به‌ قه‌یران ناوده‌با. به‌ پێى ووته‌ى کارناسان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا ٢١١ کێشه‌ى دوور له‌ توندوتیژى تۆمار کراوه‌.
سێ مانگ له‌ دواى حه‌وته‌مین ساڵیادى رۆژى جیهانى ئاشتى، شه‌ر٠ى غه‌زه‌ له‌ نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس وه‌ک یه‌کێک له‌ شه‌ر٠ه‌ توند و تیژه‌کان ده‌ستى پێ کرد.
پسپۆران ده‌ڵێن گۆر٠ان له‌ شه‌ر٠ه‌ خوێناویه‌کاندا له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٩ گۆر٠انى به‌ سه‌ردا نایێت. ئه‌م پێش بینیه‌ به‌ پێى رووداوه‌ به‌رده‌امه‌کان هه‌ر له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٠ ى زایننى تا ئێستایه‌.
زیادبوونى شه‌ر٠ و پێکدادان له‌ ئافریقا
قاره‌ى ئافریقا له‌ ١٢ مانگى رابردوودا له‌ چاو قاره‌کانى دیکه‌ زۆرترین شه‌ر٠ وز کێشه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌. دامه‌زراوه‌ى هایدلبرگ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا به‌لانى که‌مه‌وه‌ ١٢ شه‌ر٠ و پێکدادانى خوێناوى له‌ قاره‌ى ئافریقا تۆمار کردوه‌.
له‌و نێوه‌دا ده‌توانین ئیشاره‌ به‌ سێ شه‌ر٠ى نوێ بکه‌ین. ئه‌و شه‌ر٠ و کێشانه‌ له‌ وه‌لاتانى سودان، چاد، کنگۆ، سوماڵى، ئیتیوپی، مالى و نیجێر رووى داوه‌ و تا ئێستا هیچ کامیان کۆتاییان پێ نه‌هاتووه‌ و رێگه‌چاره‌ی سیاسیش بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه‌ پێشکه‌ش نه‌کراوه‌.
شه‌ر٠ و کێشه‌ له‌ ئاسیا
هه‌ل و مه‌رجێکى هاوشێوه‌ش له‌ ئاسیادا هه‌یه‌. له‌ دواى ئافریقا، ئاسیا له‌ جه‌دوه‌لى شه‌ر٠ و کێشه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پله‌ى دووهه‌مى هه‌یه‌. هێندى له‌ شه‌ر و پێکدادانه‌کان له‌ قاره‌ى ئاسیا درێژه‌ى شه‌ر٠ و پێکدانى کۆنه‌ و هێندێکى نوێیه‌. ئه‌و وه‌لاتانه‌ى شه‌ر٠ و پێکدادانه‌کانى تێدایه‌ بریتین له‌: عێراق، ئێران، ئیسرائیل/ فه‌لستین، تورکیه‌، هیندوستان، پاکستان و سریلانکا، که‌ له‌و نێوه‌دا ده‌بێ به‌ زیاد بوونى شه‌ر و پێکدادانى خوێناوى له‌ ئه‌فغانستان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٩ دا سه‌رنجى زیاتر بدرێ.
ئه‌و دامه‌زراوه‌ له‌ قاره‌ى ئه‌مریکاش پێکدادانى خوێناوى ناوخۆیی له‌ کۆلومبیا، و شه‌ر و پێکدادانى نێوان هێزه‌کانى مکزیک له‌گه‌ڵ تاقمه‌کانى مه‌وادى موخه‌دیرى تۆمار کردوه‌.
ر٠اپۆرتى دڵخۆشکه‌ر له‌ ئوروپا
له‌ به‌رانبه‌ردا، قاره‌ى ئوروپا شاهیدى ئاڵوگۆر٠ى پۆزه‌تیڤه‌ له‌ بارى ئاشتى دا. له‌ دواى شه‌ر٠ و پێکدادانى روسیه‌ و گورجستان له‌ سه‌ر ناوچه‌کانى ئاسیاى باشوور و ئابخاز له‌ ئاگوستى ساڵى رابردوو، وا دیاره‌ که‌ قه‌فقازى باشوور دیسان ئارام بۆته‌وه‌ هه‌ر چه‌ند ووتووێژه‌ سیاسیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌که‌ بێ ئاکام بوون.
له‌ حه‌وتووى رابردوودا ئه‌سلوانى و کرواسى بر٠یاریان داوه‌ که‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ و کێشه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ سنوورى هاوبه‌شیان له‌ ده‌ریاى ئادریاتیک وه‌لانێن و به‌ دواى چاره‌سه‌رێکى سیاسى بۆ کێشه‌کانیان بن.
به‌ره‌وسه‌ر چوونى کودتاى سه‌ربازى
یه‌کێک له‌ شته‌ سه‌یره‌کانى راپۆرتى دامه‌زراوه‌ى هایدلبرک، به‌ره‌وسه‌ر چوونى کودتایه‌ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٩، له‌ سه‌ره‌تاى هه‌زاره‌ى نوێى زایینى گوومانى ئه‌وه‌ هه‌بوو، که‌ به‌ ده‌ست هێنانى ده‌سه‌لات له‌ رێگه‌ى کودتا باوى نه‌ماوه‌ و وه‌لا نراوه‌. له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ تا ئێستا نزیک به‌ ٩ کودتاى سه‌ربازى ئه‌نجام دراوه‌، که‌ ئاخر دانه‌یان له‌ هندوراس بوو. به‌لام کارناسان هێشتا دڵنیا نین که‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌ داهاتوودا بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ده‌سه‌لات له‌ وه‌لاتانى جیهان به‌رده‌وام بێ.

15 سال و 1 ماه و 27 روز و 9 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

هاوسه‌نگنامه‌ى شه‌ر٠ و ئاشتى له‌ جیهان

هاوسه‌نگنامه‌ى شه‌ر٠ و ئاشتى له‌ جیهان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن