ئاشکرا کردنى دامه‌زراوه‌ى ناوکه‌یی نهێنى رژیمى ئێران له‌لایه‌ن سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران
رادوێ فه‌رانسه، سازمانى موجاهیدنى خه‌لقى ئێران له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى دا له پاریس گووتى: ده‌وڵه‌تى ئێران دوو دامه‌زراوه‌ى نهێنى له تاران و ده‌ورووبه‌ر هه‌یه که بۆ دروست کردنى کلاوه ناوکه‌یی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێ.
مێهدى ئه‌بریشه‌مچى له رێبه‌رانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌و کونفرانسه‌دا رایگه‌یاند که ئه‌و سازمانه له باره‌ى ئه‌و دوو دامه‌زراوه تازه ئه‌و زانیاریانه‌ى پێ گه‌یشتووه و پێشکه‌ش به ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی کردوه.
به پێى گووته‌ى مێهدى ئه‌بریشه‌مچى، ئه‌و چالاکیانه‌ى پێوه‌ندیان به سیستمى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبی ئه‌تۆمى له ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى تکنۆلۆژى ته‌قاندنه‌وه و لێدان، که سه‌ر به وه‌زاره‌تى دیفاعى رژیمه به‌رێوه ده‌برێ.
به پێى ئه‌و ئاشکرا کردنه‌ى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ناوه‌ندى سه‌ره‌کى و ژماره‌یێک له لق و پۆپه‌کانى له تاران و ده‌ورووبه‌ره هه‌یه و له‌و ناوه‌نده‌دا به‌شى لێکۆڵینه‌وه، به‌شى دروست کردن و تاقى کردنه‌وه‌ى هه‌یه.
سازمانى موجاهیدین ده‌ڵێ: فه‌رمانده‌یی ئه‌م ناوه‌نده له بینایێکى پێنج نه‌هۆم له ناوچه‌ى تاران پارس له رۆژهه‌لاتى تارانه که به ناوى یه‌کێک له کارمه‌ندانى ئه‌م ناوه‌نده‌وه کر٠دراوه بۆ ئه‌وه‌ى که وابه‌سته بوونى به وه‌زاره‌تى دیفاع ئاشکرا نه‌بێ.
ئه‌و سازمانه هه‌ره‌ها زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ: دووهه‌مین دامه‌زراوه‌ى نهێنى ئه‌تۆمى رژیم له نزیک به روبارى جاجروده و له دێى سنجاریان هه‌ڵکه‌وتووه که تیایدا به‌شێک له چه‌کى ناوکه‌یی دروست ده‌کرێ. پانایی ئه‌م دامه‌زراوه سێ هه‌زار میترى چوارگۆشه‌یه و به دیوارى بتوونى به‌رز شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌م دامه‌زراوه چه‌ندین هۆڵى ژێرزه‌مینیه که ده‌گه‌ن به کێوه‌کانى ده‌ورووبه‌ر.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى له‌م دامه‌زراوه‌دا به‌شه‌کانى پێویست بۆ تاقیکردنه‌وه و که‌ل و په‌لى تکنۆلۆژى پیشکه‌وتوو دروست ده‌کرێ و ده‌زگاى تاشین به له‌یزه‌ر که‌ڵکى لێ وه‌رده‌گیرێ.
به پێى گووته‌ى سازمانى موجاهیدین مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى دروست کراو له دامه‌زراوه‌ى نیزامى پارچین له باشوورى رۆژهه‌لاتى تاران تاقى ده‌کرێته‌وه که کارى له بنهر٠هتدا دروست کردنى ته‌قه‌مه‌نى ئاساییه.
شایانى باسه بۆ یه‌که‌م جار سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به پێشکه‌ش کردنى چه‌ند وێنه‌ى ماهواره‌یی له ساڵى ٢٠ ٠ ٢دا چالاکیه ناوکه‌ییه نهێنیه‌کانى رژیمى ئێرانى ئاشکرا کرد.