دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بر٠یارنامه‌ى نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش په‌سه‌ند کرا

بر٠یارنامه‌ى نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش په‌سه‌ند کرا

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکى مێژوویی به‌ سه‌رۆکایه‌تى باراک ئوباما، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بر٠یارنامه‌یێکى نوێى سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی،

چه‌ک کردنى گشتى و که‌م کردنه‌وه‌ى مه‌ترسى ترۆریزمى ناوکه‌یی، په‌سه‌ند کرد.
ئه‌و بر٠یارنامه‌ داوا له‌و وه‌لاتانه‌ ده‌کا که‌ تا ئێستێ په‌یماننامه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى ناوکه‌یی و په‌یماننامه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی یان په‌سه‌ند ئیمزا نه‌کردوه‌ ئه‌و کاره‌ بکه‌ن.
به‌ پێى هه‌واڵه‌کان پێشنووسى ئه‌و بر٠یارنامه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ نووسرابوو و روسیه‌ و چین و وه‌لاتانى په‌ره‌سه‌ندوو، پشتیوانیێکى به‌هێزى نێونه‌ته‌وه‌ییان بۆ به‌رێوه‌بردنى پێکهێنا.
له‌و بر٠یارنامه‌دا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش کراوه‌ که‌ پێشێلکه‌رانى په‌یمانه‌ ناوکه‌ییه‌کان ئاشتى و ئاسایشى جیهان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌و، رێ و شوێن بۆ سزادانیان دانێ.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌ رابردوودا له‌و باره‌وه‌ ئیجازه‌ى ئابڵوقه‌ى ئابوورى و هێرشى سه‌ربازى دابوو.
له‌ ساڵى ١٩٤٥ى زایینیه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێنجه‌مین جاره‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌ پله‌ى رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئه‌ندامدا کۆده‌بێته‌وه‌ و باراک ئوباما یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکایه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ ده‌کا.
ئوباما له‌ دواى ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش گووتى: په‌سه‌ندى ئه‌م بر٠یارنامه‌ مێژووییه‌ ته‌ئکیدى به‌لێنه‌کانى ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروست کردنى جیهانێکى بێ چه‌کى ناوکه‌یی و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ شۆراى ئه‌منیه‌ت ده‌دا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى مه‌ترسی ناوکه‌یی و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ له‌ چوارچێوه‌یێکى به‌رین دا هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.

15 سال و 1 ماه و 30 روز و 6 ساعت و 26 دقیقه پیش از این

بر٠یارنامه‌ى نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش په‌سه‌ند کرا

بر٠یارنامه‌ى نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى په‌ره‌پێدانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش په‌سه‌ند کرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن