فشارى روسیه و چین بۆ سه‌ر رژیمى ئێران بۆ لێکۆڵینه‌وه له باره‌ى دامه‌زراوه‌ى ناوکه‌یی نوێ
روسیه و چین داوایان کرد رژیمى ئێران به په‌له له باره‌ى دامه‌زراوه نوێ ئه‌تۆمیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى هاوکارى بکا، که ئه‌م دامه‌زراوانه له کۆمه‌ڵێ تونێلى
بنکه‌یێکى سه‌ربازى که له ژێرچاودێرى سوپاى پاسداراندایه.
ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی رۆژى هه‌ینى ٣ى ره‌زبه‌ر رایگه‌یاند، ئێران له رۆژى ٢١ى سیپتامبر به‌و ناوه‌نده‌ى راگه‌یاندوه که خه‌ریکى دروست کردنى دامه‌زراوه‌ى نوێ بۆ پیتاندنى ئورانیۆمه.
عه‌لى ئه‌کبه‌ر ساڵحى سه‌رۆکى رێکخراوى وزه‌ى ناوکه‌یی رژیم له راگه‌یێندراوێکدا ته‌ئکیدى کرده‌وه که رژیم خه‌ریکى دروست کردنى دامه‌زراوه‌یێکه. به‌لام ناوبراو ئیشاره‌ى به کاتى ده‌ست پێکردن و کۆتایى ئه‌و کاره نه‌کرد.
بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه شه‌پۆلێکى به‌رینى کاردانه‌وه‌ى رێبه‌رانى رۆژئاوایی به دواوه بوو، و باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا داواى له رژیم کرد که له باره‌ى ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه روون کردنه‌وه بدا.
له هه‌مان کاتدا دمیترى مدودیف سه‌رۆک کۆمارى روسیه رایگه‌یاند که دروست کردنى دامه‌زراوه‌ى پیتاندنى ئورانیوم له‌لایه‌ن رژیمى ئێران، پێچه‌وانه‌ى بر٠یارنامهکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه و داواى له رژیم کرد به په‌له بیسه‌لمێنێ که گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى ئاشتیخوازانه‌یه.
ناوبراو گووتى: ئه‌و دامه‌زراوانه سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى جیددین و داواکانى ئه‌تجومه‌نى ئاسایش له ئێران بۆ راگرتنى چالاکیه ناوکه‌ییه‌کانى پێشێل کردوه. مدودیف هه‌روه‌ها گووتى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی هه‌ر زوو لێکۆڵینه‌وه‌کانى خۆى ده‌ست پێ بکا.
وه‌لاتانى رۆژئاوایی ده‌ڵێن: ئێران خه‌ریکى دروست کردنى ئورانیۆمى پالاوته‌کراو بۆ دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌ییه.
له‌لایێکى دیکه‌وه چین که یه‌کێک له نه‌یارانى ئابڵوقه‌دانى رژیمى ئێران بوو، له دواى بلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه گووتى: تاران ده‌بێ له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند هاوکارى بکا.
رێکخراوه هه‌واڵگریه‌کانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاندوه که دامه‌زراوه‌ى نوێى پیتاندنى ئورانیۆمى رژیم له کۆمه‌ڵێ تونێل دا دامه‌زراوه که له ناو بنکه‌یێکى سه‌ربازی دایه و له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه چاودێرى ده‌کرێ.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس له زمان به‌رپرسێکى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا که نه‌یویستوه ناوى بلاوبێته‌وه، به‌ڵگه‌کانى تایبه‌ت به‌و دامه‌زراوانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئوباماوه نێردراوه بۆ نوێنه‌رانى کونگره.
هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که ئه‌و دامه‌زراوانه بۆ دروست کردنى بنکه‌یێکى ناوکه‌یی بچووکه که ده‌توانێ که‌ڵکى نیزامى لێ وه‌رگیرێ، هێندێ له ر٠اپۆرتهکان ده‌ڵێن که ئه‌م دامه‌زراوه له کێوه‌کانى نزیکى قوم دایه.