ئوباما: هه‌ڵبژاردن به ئێرانه
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له کاردانه‌وه‌یێکى دیکه سه‌باره‌ت به بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ناوه‌ندێکى پیتاندنى ئوران‌یۆم له‌لایه‌ن رژیمى ئێران گووتى: ئه‌گه‌ر چى هێشتا پێ به‌نده به رێگه‌چاره‌ى دیپلۆماتیک،
به‌لام هه‌ر وه‌ک هه‌موو جارێک ده‌ڵێ، رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى بۆ پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا به دوور نازانێ.
ئوباما که له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ریدا قسه‌ى ده‌کرد گووتى: ئێستا ده‌بێ ئێران وه‌لام بداته‌وه. ناوبراو به ئیشاره بۆ کۆبوونه‌وه‌ى حه‌وتووى داهاتووى ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیم گووتى: ئێران ده‌بێ ده‌ست به هه‌ڵبژاردن بکا و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکارى بکا. ناوبراو ووریایی دا به پێچه‌وانه‌وه ئابڵوقه‌ى سه‌خت تر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و وه‌لاته.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به یه‌کانگیرى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نى ئاسایش خۆشحاڵى دهربر٠ى و گوتى تا چه‌ند مانگ له‌وه پێش زۆران سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ى به‌په‌له به ئێران گوومانیان هه‌بوو.
ناوبراو زیادى کرد ئێستا روسیه و چینیش هه‌ر زوو به دانى راگه‌یێندراو داوایان له ئێران کرد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی هاوکارى بکا.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که ئێران له گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى دا نهێنى کارى ده‌کا. ناوبراو رژیمى به پێشێلکارى قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تاوانبار کرد و به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه‌ى به بهرهور٠وو بوونه‌وه‌ىیێکى راسته‌وخۆ ناوبرد.