جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى جێژنى ره‌مه‌زان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى جێژنى ره‌مه‌زان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٩ى خه‌رمانانى ١٣٨٨، له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران رێ و ره‌سمى جێژنى ره‌مه‌زان به‌رێوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تاى رێ و ره‌سمه‌که‌ نوێژى جێژن به‌ ئیمامه‌تى به‌رێز و پایه‌به‌رز جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حوسه‌ینى ده‌ستى پێ کرد، به‌رێزیان ووتارێکى له‌ سه‌ر پیرۆزى مانگى ره‌مه‌زان و خێر و به‌ره‌که‌تى بۆ مرۆڤایه‌تى و موسڵمانان و نازڵ بوونى قورئانى پیرۆز له‌و مانگه‌دا پێشکه‌ش کرد و له‌ سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانى و خه‌بات به‌رانبه‌ر سته‌مگه‌ران و ملهور٠ان و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌لاتى ملهورى ئاخوندى و تێکۆشان و خۆراگرى خه‌ڵکى ئێران و کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ ملهور٠ و دیکتاتۆره‌ قسه‌ى بۆ ئاماده‌بوانى نوێژى جێژن کرد.
له‌ کۆتاییدا، به‌رێزیان پیرۆزبایی به‌ هاونیشتمانان پێشکه‌ش کرد و داواى له‌ خوداى گه‌وره‌ کرد، به‌ به‌ره‌که‌تى مانگى ره‌مه‌زان مه‌رحه‌مه‌ت و ره‌حمه‌تى خۆى به‌ سه‌ر خه‌ڵکى سته‌م لێکراوى کوردستان و ئێران و گشت موسلمانانى جیهان ببارێنێ و حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌ سه‌ر خه‌ڵکى ئێران هه‌ڵگرێ.
دواى سه‌عاتێک له‌ به‌رێوه‌چوونى نوێژى جێژن به‌ ئاماده‌بوونى سکرتێرى گشتى پێشوازى له‌ میوانانى جێژن کرا، که‌ پێک هاتبوون له‌ کادر و پێشمه‌رگه‌کانى سازمان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمان له‌ شارى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى، ده‌یان دۆست له‌ عه‌شیره‌ته‌کانى برادۆست و هه‌رکى و ژماره‌یێک که‌سایه‌تى و خه‌ڵکى ناوچه‌ى رزگارى.


15 سال و 1 ماه و 26 روز و 7 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى جێژنى ره‌مه‌زان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات

به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى جێژنى ره‌مه‌زان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن