لیبرمه‌ن: ئێران له هه‌وڵى دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی دایه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ده‌ڵێ: بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى درووست کردنى دووهه‌مین دامه‌زراوه‌ى پیتاندنى ئوران‌یۆم له ئێران ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه که ئه‌و وه‌لاته
له هه‌وڵى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی دایه.
به پێى راپۆرتى ئاسوشیتدپرێس ئویگدور لیبرمه‌ن رۆژى شه‌ممه ٤ى ر٠هزبهرى ١٣٨٨ به ئیشاره به ئاشکرا بوونى درووست کردنى دووهه‌مین دامه‌زراوه‌ى پالاوته‌کردنى ئورانیۆمى رژیمى ئێران به رادوێ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى گووت: ئه‌م کاره کۆتایی دێنێ به‌و گوومانانه‌ى که ئایا به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ناوکه‌ییه یان نه، زلهێزه‌کانى جیهان ده‌بێ له‌و باره‌وه کاردانه‌وه‌یان هه‌بێ.
به گووته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل دامه‌زراوه نوێ کانى رژیم که له نزیک شارى قوم دروست کراون، بێ گومانى تێدانیه که به مه‌به‌ستى نیزامى دروست کراون نه‌ک ئاشتى خوازانه.