تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى کورت و دوور هاوێژ له‌لایه‌ن رژیمى ئێران
رۆژى یه‌کشه‌ممه ٥ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ رژیمى ئێران دوو مووشه‌کى نوێى کورت هاوێژى به ناوى (په‌یامبه‌رى ئه‌کره‌مى چوار) له مانۆرێکى سه‌ربازى تاقى کرده‌وه.
به پێى راپۆرتى پرێس تى ڤى، ئه‌و مانۆر٠ه چه‌ند رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و رژیم له‌و مانۆره‌دا چه‌ندین مووشه‌کى کورت هاوێژ و دوورهاوێژ تاقى ده‌کاته‌وه.
مووشه‌که‌کانى تونده‌ر و فه‌تحى ١١٠ که له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه دروست کراون.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، رژیمى ئێران تا ئێستا چه‌ندین مانۆر٠ى له ئاوه‌کانى که‌نداوى فارس دا به‌رێوه‌بردوه که له‌و مانۆر٠انهدا مووشه‌کى دوور هاوێژ و کورت هاوێژى تاقى کردۆته‌وه.
به پێى نووسراوه‌ى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، هاویشتنى ئه‌و مووشه‌کانه هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست به کار بوونى دووهه‌مین ناوه‌ندى پالاوتهکردنى ئوران‌یۆم ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌و هه‌واڵده‌ریه هه‌روه‌ها سوپاى پاسدارانى به ئه‌رته‌شى ئیدۆلۆژیکى رژیم ناوده‌با و ده‌نووسێ: سوپاى پاسداران رۆژى شه‌ممه رایگه‌یاند بوو که مووشه‌کى کورت هاوێژى جۆراوجۆر تاقى ده‌کاته‌وه.