دوو لاوى کورد له سهرودهمى ئێعدام دان
به پێى هه‌واڵ ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئێران حوکمى ئێعدامى به سه‌ر دوو لاوى کوردى خه‌ڵکى بانه و کرماشان سه‌پاندوه و ئه‌و دوو به‌ندیه له سه‌رو ده‌مى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و حوکمانهدان.
ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم لاوێکى ٣٠ سالان به ناوى به‌همه‌ن معارفى ناوسراو به شێرکۆ و خه‌ڵکى شارى بانه که له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى شارى سه‌قزدایه به تۆمه‌تى ههر٠هشه له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و محاربه به ئیعدام مه‌حکوم کردوه.
هه‌روه‌ها دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى شارى سنه حوکمى ١٠ ساڵ زیندانى لاوێک به ناوى ئیحسان فه‌تاحیان که ٢٧ ساڵى ته‌مه‌نه و خه‌ڵکى شارى کرماشانه و له گرتووخانه‌ى کامیاران دایه گۆریوه بۆ ئێعدام و به‌رێوه‌بردنى ئه‌و حوکمه نزیک بۆته‌وه.