درێژه‌ى کار و چالاکى ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات له شار و ناوچه‌کانى کوردستان
ئه‌ندامانى و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات له چه‌ندین دێ و ناوچه‌ی شارى بانه کار و چالاکى ته‌بلیغى به‌رینیان، وه‌ک نووسینى شیعار و بلاوکردنه‌وه‌ى نووسراوه و تراکت به‌رێوه‌برد.
ئه‌ندامانى سازمان له دێى ساوان، سه‌دبار، ووشکه‌ده‌ره، هه‌مزه‌لان، شوێ، نژۆ، که‌وپێچ، میراوا، شهر٠گه، کانى سوور، زه‌رواوى خوارو و سه‌روو و چه‌ندین شوێنى دیکه به‌شێوه‌یێکى به‌رین کارى ته‌بلیغیان کردوه که بۆته هۆى خۆشحاڵى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه.
وێراى ده‌ست و خۆشى و ماندوونه‌بوونى له ئه‌ندامان و دڵسۆزانى سازمانى خه‌بات له ناوخۆى وه‌لات هیواى سه‌رکه‌وتنیان له کار و ئه‌رکه‌کانى سازمان بۆ ده‌خوازین.