"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فیگارۆ: کێشه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران په‌ره‌ى سه‌ندووه‌

فیگارۆ: کێشه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران په‌ره‌ى سه‌ندووه‌

رۆژنامه‌ى فه‌رانسه‌یی فیگارۆ له‌ راپۆرتێکدا نووسى، کێشه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران زیادى کردوه‌. ئه‌و رۆژنامه‌ نووسى له‌ دواى گیران و شانۆى دادگایی کردنى \"کلوتید ریس\" ئاشکرا بوو که‌ رژیمى مه‌لاکان به‌ دواى دروست کردنى فشار بۆ سه‌ر فه‌رانسه‌ن.

ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ ئاشکرا پێشنیارى دا که‌ ئه‌و کچه‌ لاوه‌ فه‌رانسه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ بکوژى شاپوورى به‌ختیار گۆر٠ینه‌وه‌ى پێ بکرێ. دانانى ئه‌م دوو بابه‌ته‌ له‌ ریزێکدا ناگونجێ و ئه‌وه‌ جنێوه‌ به‌ وه‌لاتى ئێمه‌.
فیگارۆ نووسى به‌رێز سارکوزى به‌ ره‌دکردنه‌وه‌ى ئه‌و شانتاژه‌ى رژیم سه‌پاندوویه‌تى، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئێرانیانه‌ى که‌ له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربر٠یوه‌ و ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن ساخته‌کارى بووه‌ و ویستیان هاتنه‌دیی ئازادیه‌، هاورێیه‌تى کرد. سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ ووتى: نابێ ئازایه‌تى ئێمه‌ له‌وان که‌متر بێ.
ئه‌و رۆژنامه‌ هه‌روه‌ها داواى کرد رۆژئاوا پشتیوانى له‌ بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى خه‌ڵکى ئێران بکا و نووسى: کاتێ زۆرێک له‌ ئێرانیه‌کان به‌ به‌رده‌وامى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ رژیمى ده‌سه‌لاتدار ده‌گرن، جێى داخه‌ رۆژئاوا پشتیوانى رژیم بکا. ئه‌وه‌ کارێکه‌ له‌ عه‌قڵ به‌ دووره‌ که‌ به‌ کردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سیاسه‌ت به‌رووى رژیمدا، کۆمه‌ک به‌ ر٠اگرتنى بزوتنه‌وه‌یێک بکه‌ین که‌ ئه‌و رژیمه‌ى به‌ لووتکه‌ى له‌ناوچوون گه‌یاندوه‌.
فیگارۆ نووسى: رژیمى تاران هیچ شه‌رعه‌تێکى نیه‌. ئێستا کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ بێ دوودڵى پشتیوانى له‌ ئوپزیسیۆن بکه‌ین. و به‌ گۆشه‌گیر کردنى رژیمى تاران خه‌ڵکى ئێران ئاگادار بنه‌وه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی ته‌نیا کێشه‌ى ئێمه‌ نیه‌ و ئێمه‌ نیگه‌رانى ئازادیه‌که‌شیانین.

15 سال و 1 ماه و 24 روز و 10 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

فیگارۆ: کێشه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران په‌ره‌ى سه‌ندووه‌

فیگارۆ: کێشه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران په‌ره‌ى سه‌ندووه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن