ئه‌مریکا: ئێران به جێى قسه‌کردن هاوکارى پشکێنهرانى ناوه‌ند بکا
هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى یه‌کشه‌ممه ٥ى ر٠هزبهرى ١٣٨٨ گووتى: ئێران ده‌بێ به ته‌واوى گه‌لاڵه ناوکهییهکانى به رووى پشکێنهرانى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی بکاته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها به به‌رپرسانى رژیمى گووت: قسه کردن به‌س نیه؟ ئێران ده‌بێ به روونى نیشان بدا خه‌ریکى چ کارێکه.
ئه‌مریکا ده‌ڵێ: بلاوبوونهوهى هه‌واڵى بوونى ناوه‌ندێکى دیکه‌ى پالاوتهکردنى ئوران‌یۆم له ئێران بووه هۆى په‌له‌کردن له ووتووێژهکانى ١+٥.
کلینتۆن هه‌روه‌ها گووتى: له‌و باوهر٠هدا نیه ئێران بتوانێ له ووتووێژهکانى داهاتوودا به‌ڵگه‌ى دڵنیاکه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی پێشکه‌ش بکا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ووریایی دا که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و ئه‌ندامانى دیکه‌ى گروپى ١+٥ به وه‌لامه‌کانیان نه‌گه‌ن، ئابڵوقه‌کان دژ به‌و وه‌لاته زیاد ده‌که‌ن.