حیزبه راسته‌کان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارڵمانى ئاڵمانن
حیزبه راستهکانى ئاڵمان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى ئه‌و وه‌لاته سه‌رکه‌وتن و حیزبی سوسیال دیموکرات له مێژووى خوی‌دا و له دواى شهر٠ى جیهانى دووهه‌م خراپترین شکستى خوارد.
به پێى راپۆرتى کاناڵى یه‌کى ته‌له‌فزیونى ئاڵمان، به پێى ژماردنى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پارڵمانى ئه‌و وه‌لاته، حیزبه‌کانى دیموکرات مه‌سیحى و سوسیال مه‌سیحى و هه‌روه‌ها حیزبی دیموکراتى ئازاد وه‌ک هاوپه‌یمانى کۆنى حیزبه راسته‌کان، سه‌رکه‌وتن.
به پێى ئه‌و راپۆرته حیزبه‌کانى دیموکرات مه‌سیحى و سوسیال مه‌سیحى نزیک به ٣٤ له‌سه‌دى ده‌نگه‌کانیان هێناوه‌ته‌وه و وه‌ک به‌هێزترین فراکسیون له پارڵمانى داهاتووى ئاڵمان به‌شدارى ده‌که‌ن. ئه‌و دوو حیزبه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٢٠ ٠ ٥ زیاتر له ٣٥ له سه‌دى ده‌نگه‌کانیان به ده‌ست هێنابوو.