کاردانه‌وه‌ى جیهان سه‌باره‌ت به تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌که دوورهاوێژه‌کانى رژیم
کۆشکى سپى تاقیکردنه‌وه مووشه‌که‌کانى رژیمى ئێرانى به هانده‌ر ناوبرد و داواى له رژیمى ئێران کرد که پشکێنه‌رانى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی به شێوه‌یێکى بێ سنوور ده‌ستیان به‌و دامه‌زراوه ناوکه‌ییه نوێیانه بگا.
رابێرت گیبس ووته‌بێژى کۆشکى سپى رۆژى دووشه‌ممه به ئیشاره به تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى سوپاى پاسداران به هه‌واڵنێرانى گووت: ئه‌م تاقی کردنه‌وانه هه‌نگاوى هانده‌رانه‌ن که ئێران چه‌ندین ساڵه به‌رێوه‌ى ده‌با.
هاوکات له‌گه‌ڵ ووتووێژه‌کانى گروپى ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیم له ژنێڤ، سوپاى پاسدارانى رژیم رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه ٦ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ له قۆناغى سێهه‌مى تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى ناسراو به (پیامبر اعڤم٤) و مووشه‌کى دوورهاوێژى شه‌هابی ٣ و سجیلى به‌رێوه‌برد.
هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز له زمان کارناسانى دیفاعى رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌که دوورهاوێژانه له توانایان دایه ئیسرائیل و بنکه‌کانى ئه‌مریکا له که‌نداوى فارس بکه‌نه ئامانج.
ووته‌بێژى کۆشکى سپى به دووباره کردنه‌وه‌ى قسه‌کانى باراک ئوباما له کۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانى گروپى بیست له پیتسبورگ داواى له رژیم کرد، به‌رنامه‌ى ناوکه‌ییه پر٠ هه‌راکه‌ى ر٠اگرێ.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه که وه‌لاته‌که‌ى به یه‌کێک له هاوپه‌یمانه‌کانى رژیم حیساب ده‌کرێ، رۆژى دووشه‌ممه سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى تاقى کردنه‌وه مووشه‌کیه‌کانى رژیم نیگه‌رانى دهربر٠ى. سرگئى لاوروف ره‌واندنه‌ه‌ى کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى به گرینگ زانى و گووتى به سه‌رنجدانى مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر نه‌کراوه ناوکه‌ییه‌کانى رژیم تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌کانه جێى نێگه‌رانیه.
له‌لایێکى دیکه‌وه وه‌زاره‌تى ئاڵمانیش تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى رژیمى ئێرانى به جێى نێگه‌رانى ناوبرد. ینس پلوتنر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان له‌و باره‌وه گووتى: له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه به ووتووێژه‌کان ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆى زیاتر له ناوچوونى متمانه‌کان.
پێشتریش فه‌رانسه و خاویه‌ر سولاناش ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سوپاى پاسداررانى رژیمى ئێرانیان به هۆى زیاتر بوونى نیگه‌رانیه‌کان ناوبردبوو.