جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خواردن‌ له‌ لایه‌ن به‌بارمته‌گیراوه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر پیلانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی بۆ شوێنی نادیار له‌ به‌غدا

راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خواردن‌ له‌ لایه‌ن به‌بارمته‌گیراوه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر پیلانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی بۆ شوێنی نادیار له‌ به‌غدا

به‌ پێى راگه‌یێندراوى شۆراى ملى مقاومه‌ت، دادوه‌ر، بۆ جاری سێهه‌م بر٠یاری نیهایی خۆی ده‌رکرد بۆ ئازادکردنی هه‌ر ٣٦ به‌ بارمته‌گیراوه‌که‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌رپێچی ده‌کات له‌ جێبه‌جێکردنی بر٠یاره‌که‌

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ٥ی ره‌زبه‌ر (٢٧ی سپێته‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩) دادوه‌ری شاری خاڵس، بۆ جاری سێهه‌م بر٠یاری نیهایی خۆی ده‌رکرد بۆ ئازادکردنی ٣٦ به‌بارمته‌گیراوه‌ موجاهیده‌که‌ و ئه‌وانی له‌ هه‌موو تۆمه‌ته‌کان به‌ بێتاوان راگه‌یاند. سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی رابردوو، ئه‌م بر٠یاره‌ له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌، به‌ بارمته‌گیراوه‌کان راگه‌یاندرا به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێ٠‹راق به‌ نایاسایی سه‌رپێچی کردووه‌ له‌ جێ٠‹به‌جێکردنی بر٠یاره‌که‌. ئه‌م یاساشکاندنه‌ زه‌قه‌ بۆ خزمه‌تکردن به‌ رژێمی ئێران، شه‌پۆلێک نار٠ه‌زایه‌تیی نێوده‌ڵه‌تی به‌دوادا هاتووه‌.
کۆمیته‌ی نێ٠‹وده‌وڵه‌تی مافزانان بۆ به‌رگریکردن له‌ ئه‌شر٠ه‌ف، کۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌ر٠ان به‌دوای داد، کۆمیته‌ی عه‌ر٠ه‌بی ئیسلامی بۆ دیفاع له‌ ئه‌شر٠ه‌ف، که‌سایه‌تی و رێکخراوه‌ نێوده‌وڵ٠‹ه‌تییه‌کانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ وڵاتانی جیهان و کۆمیته‌ په‌رله‌مانییه‌کانی بر٠یتانیا، کانادا، بێلژیک، نۆروێژ، ئیتالیا، ئاڵمان، سۆئێد و هوله‌ند، ده‌ستبه‌جێ به‌ ناردنی نامه‌ی خێرا بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رکۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربر٠یوه‌ و داوایان کردووه‌ ده‌ستبه‌جێ بر٠یاری نیهایی دادگا جێبه‌جێ بکرێت له‌ ٦٣هه‌مین رۆژی مانگرتنی به‌بارمته‌ گیراوه‌کاندا.
به‌ پێی زانیارییه‌کان، ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ هه‌نگاوێکی نایاسایی و پیلانگێر٠انه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن پاسدار کازمیی قومی، یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌رانی هێزی تیرۆریستیی قودس و باڵیۆزی دیکتاتۆریی ئایینیی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران له‌ به‌غدا سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، ده‌یه‌وێت به‌بارمته‌گیراوه‌کان به‌ زۆره‌ملی بۆ شوێنێکی نادیار له‌ به‌غدا بگوازێته‌وه‌. ٣٦ به‌ بارمته‌گیراوه‌ موجاهیده‌که‌ رایانگه‌یاندووه‌ که‌ گه‌ر بگوازرێنه‌وه‌، ده‌ست ده‌که‌ن به‌ مانگرتن له‌ خواردن.
٣٧ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دادگای شاری خاڵس له‌ رۆژی یه‌که‌می خه‌رمانان (٢٣ی ئابی ٢٠ ٠ ٩) بر٠یاری ئازادکردنی ئه‌م ٣٦ موجاهیده‌ی ده‌رکرد. به‌ڵام به‌ بیانووی پر٠وپوچی هاتنی نایاساییان بۆ عێراق له‌ ٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌روا به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری هێشتویاننه‌ته‌وه‌. دادگا سه‌ر له‌ نوێ له‌ رۆژی ٢٥ی خه‌رمانان (١٦ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩) بر٠یاری ئازادکردنی ئه‌وانی پشت راست کرده‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش رێگری کرا له‌ ئازادکردنیان. سه‌رئه‌نجام رۆژی رابردوو، دووشه‌ممه‌ ٦ی ره‌زبه‌ر (٢٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠ ٠ ٩) دادوه‌ر، بر٠یاری نیهایی خۆی راگه‌یاند بۆ ئازادکردنیان و به‌مجۆره‌ ده‌رکه‌وت که‌ هه‌موو تۆمه‌ته‌کان، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بێ بنه‌ما بوون و ته‌نیا بۆ داپۆشینی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بووه‌ له‌ ئه‌شر٠ه‌ف.
موقاومه‌تی ئێران به‌ وه‌بێرهێنانه‌وه‌ی رفاندنی موجاهیدینی خه‌لق ”محه‌مه‌د عه‌لی زاهیدی” و ”حسێن پویان” له‌ به‌غدا و گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ مانگی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ (ئابی ٢٠ ٠ ٥) و بێ سه‌ر و شوێنکردنیان له‌ لایه‌ن هێزی تیرۆریستیی قودس، وریایی ده‌دات که‌ رژێمی ئێران به‌دوای جێبه‌جێکردنی سیناریۆیه‌کی له‌مجۆره‌یه‌.

15 سال و 1 ماه و 22 روز و 10 ساعت و 37 دقیقه پیش از این

راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خواردن‌ له‌ لایه‌ن به‌بارمته‌گیراوه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر پیلانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی بۆ شوێنی نادیار له‌ به‌غدا

راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خواردن‌ له‌ لایه‌ن به‌بارمته‌گیراوه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر پیلانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی بۆ شوێنی نادیار له‌ به‌غدا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن