له هیند سه‌دان هێلکه‌ى دایناسۆر٠ دۆزرایه‌وه
زینده‌وه‌رناسان توانیان سه‌دان هێلکه‌ى دایناسۆر٠ له دێهاتێک له ویلایه‌تى تامیل نادو له باشوورى هیند بدۆزنه‌وه.
ئه‌و زانایانه‌ى که بۆ لێکۆڵینه‌وه له ژینگه له رۆژگارى کۆن، خه‌ریکى که‌ندنى به‌ستێنى روبارێک بوون، توێ توێى فوسیل گه‌لێکیان بینى که له ناو لیتاوه‌کاندا جێگه‌یان گرتووه و له شوێنه‌وارى هێلکه ده‌چن.
وێنه و نمونه گه‌لێک که بۆ زانستگاکانى هیند و ئه‌مریکا و وه‌لاته جۆراوجۆره ئوروپاییه‌کان نێردران، ته‌ئیدیان کرد که ئه‌و هێلکانه ئى دایناسۆر٠ن و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هى ٦٥ ملوێن ساڵ پێش ئێستا بن.
پسپۆر٠ان ده‌ڵێن ئه‌و هێلکانه به قه‌د تۆپێکى فوتباڵ گه‌وره بوون و له نێوان ١٣ تا ٢٣ سانتی میتر ئه‌ستوورن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و هێلکانه هى دیناسۆره‌کانى جۆرى (Sauropods) که جۆرێکن له گیاندارانى گه‌وره و پله‌به‌رز که گیاخۆر بوون.