جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگواستنه‌وه‌ى ٣٦ ئه‌سیرى موجاهیدین بۆ زیندانى به‌غداد کارێکى نامرۆڤانه‌یه‌

راگواستنه‌وه‌ى ٣٦ ئه‌سیرى موجاهیدین بۆ زیندانى به‌غداد کارێکى نامرۆڤانه‌یه‌

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٩ى ر٠ه‌زبه‌ر ١/١٠ /٢٠ ٠ ٩ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراق، له‌کرده‌وه‌یه‌کى نامرۆڤانه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دادگاى بالاى عێراق حوکمى ئازادکردنى ئه‌و ٣٦ ئه‌سیره‌ى موجاهیدین ده‌رکردبوو،

به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هێزه‌کانى عێراق هێرشیان کردنه‌ سه‌ر له‌زیندانى خالیس و به‌شێوه‌یه‌کى نه‌شیاو سوار مینى بووسیان کردن و به‌ره‌و به‌ندینخانه‌کانى به‌غدایان بردن.
ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى هێزه‌کانى عێراق دووره‌ له‌هه‌موو بنه‌ما و ئوسوولێکى قه‌زایی و یاسایی و ئینسانی. بێ گومان ئازاردانى شۆر٠شگێرانى ئێرانى جێگیر له‌عێراق و ئه‌و ٣٦ بارمته‌یه‌، ته‌نیا رژیمى ئاخوندى و ده‌سه‌لاتدارانى دڵخۆش ده‌کا و هه‌ر ئه‌وان قازانجى لێ ده‌بینن. هه‌روه‌ک له‌کونفرانسی چاپه‌مه‌نی لاریجانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى مه‌جلیسى عێراق، به‌ ئیشاره‌ ، بنه‌بر٠ کردنى ترۆریزم، به‌ هاوکارى هه‌ردوولایه‌ن که‌ مه‌به‌ستى سه‌رۆکى مه‌جلیسى رژیم موجاهیدین بوو، ئه‌و راستیه‌ ده‌رکه‌ووت که‌ ئه‌و هێرشه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ پیلانگێرى و دارێژراو بووه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ مه‌حکووم کردنى کرده‌وه‌ و هه‌ڵوێستى حکوومه‌تى عێراق به‌رانبه‌ر ٣٦ بارمته‌ى موجاهید، داوا له‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌کان له‌عێراق و له‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناوه‌نده‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ و هه‌موو ویژدانێکى به‌خه‌به‌ر و خاوه‌ن ده‌ربه‌ست ده‌کا، له‌پێناو ئازاد کردنى ئه‌و ٣٦ بارمته‌یه‌ هه‌وڵى جیددى بده‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
هه‌ینى ١٠ ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٨

15 سال و 1 ماه و 19 روز و 8 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

راگواستنه‌وه‌ى ٣٦ ئه‌سیرى موجاهیدین بۆ زیندانى به‌غداد کارێکى نامرۆڤانه‌یه‌

راگواستنه‌وه‌ى ٣٦ ئه‌سیرى موجاهیدین بۆ زیندانى به‌غداد کارێکى نامرۆڤانه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن