رژیمى ئێران ده‌ستى له ته‌قینه‌وه‌کانى دوو ئیمامى عه‌سکه‌رى و تازه‌دا بووه
ته‌ها لهێبى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراق رایگه‌یاند: ئێران له ته‌قینه‌وه‌کانى هه‌ر دوو ئێمامى عه‌سکه‌رى له سامرا و ناوچه‌ى تازه له که‌رکوک ده‌ستى هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارڵمانى عێراق له سه‌ر لیستى ته‌وافوق رایگه‌یاند، داوامان کردوه لێکۆڵینه‌وه له هه‌ر دوو ئیمامى عه‌سکه‌رى له سامر٠ا و ناوچه‌ى تازه له که‌رکوک بکرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: پێمان وایه ئه‌وانه‌ى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، پێوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه که ئه‌وانیش گروپه تایبه‌ته‌کانن. به‌لام به داخه‌وه هه‌ر کاتێ دهستووراتى ئه‌منى رووبدات، حکومه‌ت ده‌ڵێ قاعیده و پاشماوه‌کانى به‌عس له پشتیه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها زیادى کرد که ئێمه دیفاع له به‌عسى و سهدامبان ناکه‌ین، ده‌نا نامه‌نه‌وێت راستیه‌کان بزانین، بۆیه له سه‌ر لیژنه‌ى پێوهندیهکانى ده‌ره‌وه پێویسته دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ده‌ره‌وه بکاته‌وه، هتا دادگا بزانێت که کێ تێوه‌گلاوه و ئه‌و کات لیژنه به‌و مه‌به‌سته پێک هات، ئه‌وا یه‌که‌مین داواکراوى قانوونیمان رژیمى ئێران ده‌بێ.