زانایان تیۆری پێشکه‌وتنی داروینییان پوچه‌ڵکرده‌وه
PNA – له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا، تیمێکی زانایانی جیهانی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، که تیۆری گۆر٠ان و پێشکه‌وتنی مه‌یمون بۆ مرۆڤ هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی نییه و تیۆرێکی پوچه‌ڵه.
ئاردی تیۆری داروینی پوچه‌ڵکرده‌وه
زانایانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌یه‌کی نوێیان دۆزییه‌وه، تیۆری داروین، که به تیۆری گۆر٠ان و گه‌شه ناسراوه هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و تیۆرێکی پوچه‌ڵه.
تیمێکی جیهانی له زانایانی فره نه‌ته‌وه ره‌گوریشه‌ی ره‌گه‌زی مرۆڤ، له زانکۆی کین ستیت و کالیفۆرنیا په‌رده‌یان له‌سه‌ر رووی کۆنترین ئێسکه په‌یکه‌ری مرۆڤ له سه‌ر رووی زه‌وی لادا، که ئێسکه په‌یکه‌ری مرۆڤێکی ئه‌سیوپییه و ته‌مه‌نی بۆ چوار ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ساڵ دهگهر٠ێتهوه و ناوی لێنراوه ئێسکه په‌یکه‌ری مرۆڤی "ئاردی".
ئه‌و تیمه زانایه له دانپێدانانێکدا، که دوێنێ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد، دۆزینه‌وه‌ی "ئاردی" ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌کمان ده‌سه‌لمێنێت، که مرۆڤ له مه‌یمونی جۆری شامپانزییهوه گه‌شه‌ی نـــهکردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و تیۆر و بۆچوونه‌ی پێشووی خه‌ڵک پووچه‌ڵده‌کاته‌وه، که له‌و باوهر٠ه دا بوون، مرۆڤ درێژکراوه‌ی گۆر٠ان و گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌یموونه.
مرۆڤ و مه‌یمون به قۆناغی پێشکه‌وتنی یه‌کدیدا تێپهر٠ نه‌بوون
زانایان له‌و باوهر٠هدان ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باپیره‌ی مرۆڤ و مه‌یمون ئه‌ڵقه‌یه‌کی زۆر له‌یه‌ک جیاوازن و مه‌یمون له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆی گه‌شه‌ی کردووه و به هه‌مان شێوه مرۆڤیش له‌سه‌ر بنچینه و رێچکه‌ی خۆی گه‌شه‌ی کردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغی ئێستای و هیچ کامیان به قۆناغی ئه‌و دیکه‌یاندا تێپهر٠ نه‌بووه.
ئه‌و زانایانه له راپۆرتی خۆیاندا که له گۆڤاری ساینس بڵاویان کرده‌وه، رایانگه‌یاند، "ئاردی" یه‌کێکه له به‌ره‌بابه‌کانی مرۆڤ و ئه‌و بهرهبابانهی لێی که‌وتوونه‌ته‌وه له هیچ جۆرێک له مه‌یمونی شامپانزی و جۆره‌کانی دیکه‌ی مه‌یمون ناچن.
"ئاردی" کۆنترین به‌ره‌بابی مرۆڤه
زانایان ئه‌وه‌شیان خستهر٠وو، که ره‌نگه "ئاردی" یه‌کێک بێت له کۆنترین به‌ره‌بابه‌کانی مرۆڤ، ملیۆنێک ساڵ مێژووه‌که‌ی کۆنتره له به‌ره‌بابی "لوسی"، که پێشتر به گرنگترین ره‌گه‌کانی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مده‌درا.
خۆرئاوا رێگا راسته‌که‌ی دۆزییهتهوه
مامۆستای جیۆلۆجیا له ژماره‌یه‌ک زانکۆی عه‌ره‌بیدا دکتۆر زغلول ئه‌لنه‌جار له‌و باره‌یه‌وه گوتی: " خۆرئاواییه‌کان به‌م دۆزینه‌وه گه‌وره‌یان گهر٠اونهتهوه بۆ سه‌ر رێگای راستی بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، چونکه ئه‌وان پێشتر ته‌نها له ده‌رچه‌ی ماددی و ئینکارکردنی ئاینه‌کان بۆمرۆڤیان دهر٠وانی".
ئه‌و گوتیشی: " ئه‌و دۆزینه‌وه زانستییه گورزێکی کوشنده بوو به تیۆری داروین که‌وت و گۆر٠ان و پێشکه‌وتنێکی یه‌کجار بایه‌خداره".
تیۆری داروین دووره له راستییه‌وه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سی ئاوین لۆفگۆی زانای ناوداری ئه‌مه‌ریکایی و مامۆستا له زانکۆی کێنت و یه‌کێک له پسپۆر٠انی بواری لێکۆڵینه‌وه له ره‌گه‌زی مرۆڤی سه‌ره‌تایی (Ardipithecus ramidus) که پێش 4.4 ملیۆن ساڵ له ئه‌سیوپیا ژیاوه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی بڵاو کرده‌وه.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، که له ژماره‌ی دوێنێ گۆڤاری ساینس بڵاوکراوه‌ته‌وه سی ئاوین لۆفگۆی رایگه‌یاند، زۆربه‌ی خه‌ڵکی بر٠وایان وابوو مرۆڤ قۆناغێکی پێشکه‌وتنی مه‌یمونه، به‌ڵام ئه‌و تیۆره هیچ راستییه‌کی تێدا نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دووره له راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وبیرۆکانه‌ی که باسیان له پێشکه‌وتنی مرۆڤ له مه‌یمونی شامپانزی ده‌کرد، دوورن له راستییه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانمان له باره‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه، له‌و راستییه‌ی دڵنیا کردووینه‌ته‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت مرۆڤ له مه‌یمونی شامپانزی یاخود گۆریلاوه گۆر٠ابێت و بووبێته مرۆڤ.
زانایان وێنای ئێسکه په‌یکه‌ری "ئاردی"یان روونکرده‌وه و گوتیان: ئێسکه په‌یکه‌ری ئاردی 120 سانتیمه‌تره و کێشه‌که‌ی 50 کیلۆگرامه به نزیکه‌یی و له ده‌وروبه‌ری 4.4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که مرۆڤ له مه‌یمونی شامپانزی کۆنتره له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
داروین چارلز رۆبه‌رت داروین (Charles Robert Darwin) یه‌کێک بوو له زاناکانی مێژووی سروشتی به‌ریتانی، له ئینگلته‌را له 12ی شوباتی 1809 له‌دایکبووه، له 19ی نیسانی 1882 کۆچی دواییکردووه، له ماوه‌ی ژیانیدا بۆ یه‌که‌مجار تیۆری " گۆر٠ان و گه‌شه‌سه‌ندنی"ی داهێنا، له‌و تیۆره‌دا داروین هه‌وڵیداوه بیسه‌لمێنێت، که باوه گه‌وره‌ی مرۆڤ مه‌یمونه ، مرۆڤی ئێستا درێژکراوه‌ی قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتن و گۆر٠انی مه‌یمونی جۆری شامپانزییه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، ئه‌لجه‌زیره، ئینسکلۆپیدیای ئازاد وێکپیدیا.