ئاگاداریێک له کومیسیۆنى ئینتشارات و ته‌بلیغاتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
خوێنه‌رانى به‌رێزى تێکۆشان
ماوه‌یێکه، ئه‌و به‌رێزانه‌ى که له‌نووسینى بابه‌ت بۆ تێکۆشان و چاپ گه‌یاندنى له‌سالانى رابردوودا کاریان کردووه و هه‌روه‌ها ژماره‌یێک له‌دۆستان و هۆگرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران داوایان کردووه، دهورهى دووهه‌م له‌سه‌ر تێکۆشان هه‌ڵگیرێ و ژماره‌ى تێکۆشان چه‌نده‌ى ده‌رچووه بنوسرێ.
هه‌ر بۆیه به باشمان زانى له‌سه‌ر داواى دۆستان و بۆ رێز لهزهحمهتى دڵسۆزان لهئورگانى تێکۆشان، ئه‌م ژماره‌ى تێکۆشان که تایبه‌ت به مانگى خه‌رمانانى ١٣٨٧ى کۆچى خۆریه، دهورهى دووهه‌مى له‌سه‌ر لابچێ. تێکۆشانى ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ ژماره‌کانى رابردووى که ده‌رچووه، ده‌بێته ژماره(٢٠ ٤).
کومیسیۆنى ئینتشارات و ته‌بلیغاتى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٣٠ ى خه‌رمانانى ١٣٨٧