ریود ژانیرو خانه‌خوێى ئوله‌مپیکى ٢٠ ١٦یه
به‌رپرسانى کۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئوله‌مپیک، شارى ریود ژانیرو له وه‌لاتى برزیل یان وه‌ک خانه‌خوێى ئوله‌مپیکى ٢٠ ١٦ دیارى کرد.
له رێ و ره‌سمێک دا که له شارى کۆپنهاکى دانمارک بۆ دیارى کردنى خانه‌خوێى ئوله‌مپیکى ٢٠ ١٦ به‌رێوه‌چوو،
به‌رپرسانى شاره‌کانى شیکاگۆ، توکیو، مادرید و ریود ژانیرو بۆ ئاخرین جار له‌لایه‌ن ناسراوترین که‌سایه‌تى وه‌لاتى خۆیان، شیاوى شاره‌کانى خۆیان بۆ به‌رێوه‌چوونى ئولمپیک شیى کرده‌وه و داوای ده‌نگى به‌رێوه‌به‌ران بۆ به‌رێوه‌چوونى ئولمپیک کرد.
له ده‌ورى یه‌که‌مى ده‌نگداندا، شیکاگۆ که باراک ئوباما و هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ک هه‌یئه‌تى نوێنه‌رایه‌تى به‌شدار بوون، ره‌ش کرایه‌وه، و له دواى ئه‌ویش توکیو نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست بێنێ.
له کۆتایی دا و له پێشبرکێى نێوان مادرید و ریود ژانیرو، ٩٥ له‌سه‌دى ده‌نگى کۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئولمپیک بۆ یود ژانیرو بوو که ئاکامه‌که‌ى له‌لایه‌ن ژاک روخه سه‌رۆکى ئه‌و ناوه‌نده‌وه راگه‌یێندرا.
هه‌ر چه‌ند مادرید نزیک به ٨٥ له‌سه‌دى پێداویستیه‌کانى به‌رێوه‌چوونى ئولمپیکى ٢٠ ١٦ى ئاماده بوو یان خه‌ریکى دروست کردنى بوو به‌لام کارناسان له‌و باوهر٠هدان که کۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی ئولمپیک پێى خۆش نه‌بوو دوو ئولمپیک به دواى یه‌کدا له قاره‌ى ئوروپا به‌رێوه‌بچێ.
ئولمپیکى ساڵى ٢٠ ١٢ له شارى له‌نده‌ن به‌رێوه‌ده‌چێ. ئه‌وه یه‌که‌م جاره شارى ریود ژانیرو داواى به‌رێوه‌چوونى ئولمپیک بکا.
له ساڵى ١٩٦٨ ئولمپیک له مکزیکوسیتى پێته‌ختى مکزیک که له ناوه‌ندى قاره‌ى ئه‌مریکایه به‌رێوه‌چوو، به‌لام تا ئێستا و له ٢٩ ده‌ورى رابردوودا هیچ ئولمپیکێک له ئه‌مریکاى باشوور به‌رێوه‌نه‌چووه.