جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیۆیۆرک تایمز: راپۆرتى نهێنى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران

نیۆیۆرک تایمز: راپۆرتى نهێنى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران

رۆژنامه‌ى ئه‌مریکایی نیۆیۆرک تایمز له‌ بوونى راپۆرتێکى نهێنى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی هه‌واڵى دا و به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ رژیمى ئێران زانیارى پێویستى سه‌باره‌ت به‌ دارشتن و دروست کردنى بۆمبی ناوکه‌یی به‌ده‌ست هێناوه‌.

نیۆیۆرک تایمز نووسیویه‌تى که‌ له‌و راپۆرته‌دا رژیمى ئێران جوێ له‌ به‌ده‌ست هێنانى زانیارى ئه‌تۆمى له‌ سه‌رچاوه‌ خارجیه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌یێکى به‌رینى بۆ دروست کردنى به‌شه‌کانى بۆمبى ناوکه‌یی و دانانى کلاوه‌ى ناوکه‌یی له‌ سه‌ر مووشه‌کى شه‌هابى ٣ى ئه‌نجام داوه‌.
کارناسانى ناوه‌ند ئه‌و راپۆرته‌ نهێنیه‌یان به‌ پێى زانیارى رێکخراوه‌ هه‌واڵگیریه‌کانى وه‌لاتانى ئه‌ندام له‌ ناوه‌ند و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کانى ناوه‌ند به‌ ده‌ست هێناوه‌. به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ محه‌ممه‌د ئه‌لبرادعى رێگه‌ى به‌ بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته‌ نه‌داوه‌.
دامه‌زراوه‌ى زانست و ئاسایشى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ واشینگتۆن، دامه‌زراوه‌یێکى ناحکومی له‌ پێته‌ختى ئه‌مریکایه‌ که‌ له‌لایه‌ن دیوید ئالبرایت کارناسى ناوکه‌یی به‌رێوه‌ده‌چێ و ئاڵ و گۆر٠ه‌کانى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى ده‌کا.
نیۆیۆرک تایمز نووسى به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى ئوروپایی راستى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ى که‌ له‌ ماڵپه‌ر٠ى دامه‌زراوه‌ى زانست و ئاسایشى نێونه‌ته‌وه‌یی بلاوبۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ر٠اپۆرته‌ نهێنیه‌که‌ى ناوه‌ند، ته‌ئید کرد.
ئه‌و رۆژنامه‌ هه‌روه‌ها ده‌نووسێ ئاکانى ر٠اپۆرتى نهێنى کارناسانى ناوه‌ند زۆر جیددى تره‌ له‌ ئه‌نجامى رێکخراوه‌ هه‌واڵگریه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم.
نیۆیۆرک تایمز نووسى که‌ رێکخراوه‌ هه‌واڵگریه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ئێستادا خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ زیاتر و به‌راوردى راپۆرتى ساڵى ٢٠ ٠ ٧ى خۆیانن.

15 سال و 1 ماه و 17 روز و 11 ساعت و 36 دقیقه پیش از این

نیۆیۆرک تایمز: راپۆرتى نهێنى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران

نیۆیۆرک تایمز: راپۆرتى نهێنى ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن