سه‌رۆک وه‌زیرى چین سه‌ردانى کوره‌ى باکوورى کرد
ون جیابائو سه‌رۆک وه‌زیرى چین بۆ چاوپێکه‌وتنى ره‌سمى سه‌ردانى کوره‌ى باکوورى کرد. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى شینهوا، سه‌رۆک وه‌زیرى چین له فرۆکه‌خانه‌ى پونگ یانگ له‌لایه‌ن کیم جونگ ئیل به ره‌سمى پێشوازى لێ‌کرا.
بر٠یار وایه له‌و سه‌ردانه سێ رۆژه‌دا مه‌سه‌له‌ى جۆراوجۆر له نێوان دوو لایه‌ندا باس بکرێ.
هێندێ له چاودێران پێ یان وایه ئه‌م سه‌ردانه نیشانه‌ى ئه‌وه بێ که پیونگ یانگ ئاماده‌ی ووتووێژه‌کان بۆ چه‌کداماڵینى نێوکوره بێ.
چین خانه‌خوێى ووتووێژه‌کانى شه‌ش لایه‌نه که به به‌شدارى ئه‌مریکا، ژاپوون، کوره‌ى باشوور، روسیه و کوره‌ى باکوور بوو. ئه‌و ووتووێژانه له ئێستادا ر٠اگیراوه.