ده‌قى ووتووێژى گۆڤارى نێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسه‌ینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستان له‌درێژه‌ى ووتووێژێکى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ گۆڤارى \\\"نێوه‌ند\\\" له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌سائیلى گرینگى رۆژ لێدوانى دا.
کاک بابه‌شێخى حوسێنى له‌رێگه‌ى ئه‌و دیمانه‌یه که له‌ژماره ٦٧ى گۆڤارى نێوه‌ند بلاوبۆته‌وه، باس له ره‌وشی نوێى ئێران و رۆژهه‌لاتى کوردستان و پێوه‌ندى حیزبه‌کانى کوردستان و زه‌روره‌تى کارى هاوبه‌ش له‌نێوانیان و کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌ى گرینگى دیکه ده‌کات. بۆ زیاتر ئاگادار بوون له‌ناوه‌رۆکى رووداو و مه‌سائیله‌کان ده‌قى لیدوانه‌کانى کاک بابه‌شێخ له‌و ژماره‌یه‌ى تێکۆشان بلاوده‌که‌ینه‌وه.
سێ مانگ زیاتره ره‌وشی سیاسی ئێران به ته‌نگژه و قه‌یرانێکى کوشه‌نده دا تێده‌په‌رێت و تادێت ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر له‌دژى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد کڵپه ده‌سێنێت، به‌شێوه‌یه‌یکى گشتى ئێوه چۆن دهر٠واننه دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ره‌وشی سیاسی ئێران؟ چاوهر٠ێى چی ده‌که‌ن له‌و بزوتنه‌وه نار٠هزاییهى تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌ئێران؟
وه‌ک ده‌زانن رژیمى ئێران، ده‌سه‌لاتێکى ووشکى مه‌زهه‌بیه، که سی ساڵه هه‌ر جۆره داوایه‌کى ئازادیخوازانه‌ى، به سه‌رکووت و ههر٠هشه و سه‌پاندنى نه‌وعێک حکوومه‌تى نیزامى و ئیعدامى به کۆمه‌ڵى لاوان و ئازادیخوازان و زیندانى کردنى هه‌زاران ئازادیخوازى ئێرانى و کوردستانى درێژه پێداوه. دیاره له‌درێژه‌ى ئه‌و سه‌رکوت و به‌ربه‌ستانه زۆرجار بیندراوه که به‌رپرسانى کۆنى ده‌سه‌لاتیش که‌وتوونه به‌ر شالاو، ئاغاى مونته‌زرى جێگرى خومه‌ینى له‌سه‌ر ره‌خنه له‌ئیعدامى نزیک به سی هه‌زار زیندانى له‌ساڵى ١٩٨٦ که‌وته به‌ر ههر٠هشه و تۆڵه‌ى خومه‌ینى و له‌سه‌ر کاریان لابرد و تا ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره و رێگه‌ى کارى سیاسی و هه‌ڵسوورانى ئازادانه‌ى پێ نادرێ. وه‌ک بینیشمان له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى، کاتێک میرحسێن موسه‌وى و مێهدى که‌روبی ره‌خنه‌یان له‌شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و فرت و فێڵ و ساخته‌کاریانه گرت، که‌وتنه به‌ر هێرشی توندى خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و لایه‌نگرانیان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه، زیندانى بکرێن. هه‌روه‌ک چۆن ئه‌بته‌حى و حه‌ججاریان و ئه‌وانى دیکه زیندانى کران و دادگایی ده‌کرێن.
دیاره ناکۆکى له‌نێوان باڵه‌کانى ده‌سه‌لات بۆ کۆن ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌گه‌ر بڵه‌ین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌وعێک ناکۆکى له‌نێوان به‌رپرسانى ده‌سه‌لات وجوودى هه‌بووه، دروستمان گووتووه. به‌لام ناکۆکیه دیار و زه‌قه‌کان له‌وکاته‌وه سه‌رى هه‌ڵدا که خاته‌مى و لایه‌نگرانى بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنى ده‌سه‌لات هاتنه مه‌یدان و له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌وره‌ى حه‌وت و هه‌شت که خاته‌مى بوو به سه‌رۆک کۆمار ناکۆکیه‌کان زیاتر په‌ره‌یان گرت. خامنه‌یی و باڵى بێ سنوور ئیرتجاعى، وه‌ک هه‌میشه بۆ خۆیان حکوومه‌تێکى دیکه‌یان هه‌بوو، هه‌ر وه‌ک خاته‌مى و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى له‌لایه‌کى دیکه حکومه‌تیان ده‌کرد. ئه‌و کێشانه به‌رده‌وام بوو تا کاتى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى نویه‌م و سه‌رکه‌وتنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌سه‌ر ره‌فسه‌نجانى دا، هه‌رچه‌ند ره‌فسه‌نجانى به‌ئیسلاح خواز نه‌ده‌ژمێردرا، به‌لام به‌و شکسته‌ى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و به‌هه‌ست کردن به‌وه‌ى که خامنه‌یی پشتیوانى لێ نه‌کردوه، ئه‌ویش که‌وته دژایه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد.
له‌پروپاگه‌نده‌کان بۆ شانۆگه‌رى ده‌یه‌مین خوولى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى زۆر جار له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و لایه‌نگرانیه‌وه هێرش کرایه سه‌ر ره‌فسه‌نجانى و خانه‌واده‌که‌ى. به‌ده‌رچوونه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌سه‌رۆک کۆمار، موسه‌وى و که‌روبی ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان قه‌بووڵ نه‌کرد و رایانگه‌یاند، ده‌بێ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه و ناره‌زایه‌تى چه‌ندین به‌رپرسی گرینگى ده‌سه‌لات بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى رق و توره‌یی پنگ خواردووى به‌رینى خه‌ڵک له‌شارى تاران و شاره گه‌وره‌کانى ئێران.
لێره‌دا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه و پێویسته باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ناره‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵک پێوه‌ندى نییه به کێشه‌ى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات. جه‌ماوه‌ر له‌و هه‌له و له‌کێشه‌ى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات که‌ڵکیان وه‌رگرت و هاتنه مه‌یدان و نار٠هزایهتیان دهربر٠ى. بێ گومان ئه‌و راپه‌رینه که‌م وێنه‌یه‌ى خه‌ڵک که له ٣٠ ساڵى ده‌سه‌لاتدارى رژیمى ئاخوندى به‌نوقته گۆر٠انێک و هه‌وێنى ر٠اپهرینى تێکرایی ده‌ژمێردرێ. ئاشکرایه هیچ کات هه‌ل و مه‌رجى ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها بارودۆخ له‌ئێران ناگهر٠ێتهوه بۆ ئه‌و دۆخه‌ى که پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ده‌وره‌ى ده‌هه‌م. به بۆچوونى من ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه درێژه‌ى ده‌بێ و ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ده‌سه‌لاتى به یه‌کجارى تێدا ده‌رنه‌که‌وێ، هۆیه‌ک و یارمه‌تیده‌رى سه‌ره‌کى ده‌بێ بۆ رووخانى رژیمى ده‌سه‌لاتدار له ئێران.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین نار٠هزایهتى دژى نادروستى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن، زۆرتر تاران و شاره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کوردستانى گرتۆته‌وه، تۆ وه‌ک خۆت سستى ناره‌زایه‌تى و خۆپێشاندنه‌کان له‌شاره کوردییه‌کان بۆ چ هۆێکى سیاسی ده‌گه‌رێنیته‌وه؟ ئایا ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئۆپۆزسیونى کورد له‌ئێران له‌په‌راوێزى رووداوه‌کاندایه؟
ئه‌وه‌ى که ناره‌زایه‌تیه‌کان، شاره‌کانى کوردستانى نه‌گرته‌وه، له لایێک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى کورد به به‌رده‌وامى له‌مه‌یدانى خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیدایه و له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى حکوومه‌تى ئاخونده‌کان کوردستان بۆته گۆره‌پانى هێزى پاسدار و سه‌ربازى و ئه‌منیه‌تیه سه‌رکوتگه‌ره‌کان. دیاره سه‌رژمێرى ده‌قیق و روون نییه له‌شه‌هیدانى کوردستان، به‌لام به پێى به‌راوه‌رده‌کان زیاتر له ٥ هه‌زار ژن و منداڵ و پیر و لاوى کورد به ده‌ستى هێزه‌کانى رژیم شه‌هید و ئێعدام کراون.
دیاره نه‌هاتنه مه‌یدانى چالاکانه‌ى خه‌ڵکى کورد له ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى بر٠یار و کارى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستانى ئێران. هه‌روه‌ها به‌شێک له‌هاوولاتیان پێ یان وایه، کاتێک باڵه‌کانى ده‌سه‌لات شه‌ریانه، چاکتر وایه بێ ده‌نگى بپارێزرن و ته‌ماشا بکه‌ن، به‌لام وه‌ک گووتم گرینگ‌ترین هۆ نه‌بوونى ووتارى هاوبه‌شه. له‌وه‌لامى به‌شی دوایی پرسیاره‌که‌دا، ده‌بێ بلێم پێم وانیه هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى په‌راوێز خراون و ناتوانن ده‌وریان هه‌بێ له‌رووداوه‌کاندا. ئاشکرایه هه‌رکام له‌هێزه‌کانى کوردستانى ئێران جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرى خۆیان هه‌یه، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوویى له‌نێوانیان دا هه‌بێ، جه‌ماوه‌رى کوردستان به ده‌نگیانه‌وه دێن بۆ هه‌ر بانگه‌واز و داوایه‌ک.
ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ستى پێده‌کرێت له‌رۆژهه‌لاتى کوردستان له‌غیابی هێزه چه‌پ و دیموکرات و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هێزه راست و ئایینییه‌کان له‌بره‌ودان له‌چه‌شنى ئیخوان، تۆ پێتوایه گه‌شه‌کردنى ر٠هوته ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌کان له‌رۆژهه‌لاتى کوردستان بۆ سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه یاخود بۆ بنبه‌ستى هێزه سیاسییه کوردییه عیلمانیه‌کان؟
من پێم وانیه هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌کوردستانى ئێران له‌بره‌ودا نه‌بن، ره‌نگه هێزه چه‌په‌کان وه‌ک پێویست لایه‌نگریان نه‌بێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزه چه‌پانه‌ى که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بیروبۆچوونى تێکراییی خه‌ڵک. نابێ ئه‌وه له‌بیربکه‌ین، ئیخوان و لایه‌نه‌کانى دیکه له‌ناوخۆدا، کار و هه‌ڵسوورانیان ئاشکرایه و رێگه‌یان لێ ناگیرێ و ئه‌وان ده‌توانن ههڵسوور٠انى سیاسی و پروپاگه‌نده‌یان هه‌بێ. کارى ئاشکرایان له‌ناوخه‌ڵک دا و هه‌ڵسوورانى بێ به‌ربه‌ست ده‌ورى کاریگه‌رى هه‌یه له‌ده‌رکه‌وتنیان و زیادبوونى لایه‌نگرانیان. ئه‌ندامانى هێز و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردستانى ئێران که ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتى سیاسی و چه‌کدارى به شێوه‌ى نهێنى کار و هه‌ڵسوورانیان هه‌یه که ئه‌و نه‌وعه هه‌ڵسوورانه وه‌لامده‌ره‌وه نیه و له هه‌ل و مه‌رجێکیشدا ههر٠هشه و مه‌ترسیان له سه‌ر بێ ژماره و رێژه‌ى جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانیان ده‌ر ناکه‌وێ. به‌تایبه‌ت له‌هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات پێیان بزانێ، حوکمى قورس به‌سه‌ر لایه‌نگرانى هێزه چالاکه سیاسیه‌کانى که خه‌باتى چه‌کدارى ده‌که‌ن ده‌سه‌پێنێت، هه‌ر بۆیه به‌شێکى سه‌ره‌کى له‌جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى لایه‌نه چالاکه‌کانى دژ به ده‌سه‌لات دیار نین و شاراوه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ى تێبینیمان کردبێ ئۆپۆزسیونى کوردى رۆژهه‌لات یه‌کێکه له په‌راوێزترین هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى ئێرانه، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ى به‌ره‌ى کوردستانى که شه‌ش ساڵ زیاترى وه‌ک پرۆژه ته‌رح ده‌کرێت نه‌ک هیچى لێ سه‌وز نه‌بووه، به‌ڵکو خودى هێزه‌کان به‌رده‌وام دابه‌ش ده‌بن و ریزه‌کانیان له‌یه‌ک ده‌ترازێن. ده‌مه‌وێ بپرسم هۆى ئه‌و لاوازییه چییه و ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هێزى تر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزه ته‌قلیدیانه‌ئه‌و بۆشاییه پر٠ بکه‌نه‌وه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه دانیم که هێزه‌کانى کوردستانى ئێران له‌په‌راوێزدان، چونکه هه‌ر کام له‌هێزه‌کان کاروچالاکیان له‌ناوخۆى ئێران‌دا هه‌یه، بێگومان فشاره جیاجیاکان کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ى وه‌ک پێویست ده‌وریان نه‌بێ. دیاره به‌ره‌ى کوردستانى هیوا و مه‌به‌ستى هێزه‌کانى کوردستانى ئێرانه، به‌لام دواى ناکۆکیه‌کان و لێکترازانه‌کان له‌ریزى لایه‌نه‌کان هاته ئاراوه، کاریگه‌رى نه‌گه‌تیڤى هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌که. بێ گومان نه‌بوونى به‌ره‌ى کوردستانى زیانى زۆرى گه‌یاندوه، چ به هێزه‌کانى کوردستان و چ به جه‌ماوه‌رى کوردستان. ئه‌و ناکۆکى و جیابوونه‌وانه بوونه‌ته هۆى نه‌وعێک لاوازى له‌کارکرد و هه‌ڵسوورانى لایه‌نه‌کان به تێکر٠ا. ئه‌و لاوازییه‌ى به‌رچاو ده‌که‌وێ سه‌رچاوه‌که‌ى له نه‌بوونى ووتارو ئیستراتژى هاوبه‌شه. من پێم وایه دروست بوونى هێزى دیکه وه‌ک تۆ ده‌فه‌رمووى که جێگه‌ى ئه‌و هێزه ته‌قلیدیانه پر٠بکهونهوه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌روره‌ت، هه‌ر کات ئه‌و زه‌روره‌ته هاته پێش که‌س ره‌حم و خێر به که‌س ناکا و ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست و ئامانجى گه‌ل وه‌دى بێنێ و دروست بێ. له‌دنیای سیاسه‌تیشدا ئامانج و بۆچوون و فکرى جودا، به‌شێوه‌ى ئوتوماتیکى لایه‌نى سیاسی دیکه‌ى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
باس له‌وه ده‌کرێت هۆى شکستى به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کانى رۆژهه‌لات پابه‌نده به خۆگرێدان به سیاسه‌تى پارتى و یه‌کێتى، ئایا تا چه‌نده سیاسه‌تى پارتى و یه‌کێتى له‌پێگه‌ى هێزه سیاسیه کورده‌کانى رۆژهه‌لاتى داوه؟ ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هێزه‌کانى تریش وه‌ک پژاک بچنه جه‌رگه‌ى خه‌بات و ململانێی راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ ئێران؟
من ناتوانم ناوى شکستى لێبنێم، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناسه‌لمێنم که هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران خۆیان گرێ داوه به پارتى و یه‌کێتى یه‌وه. چونکه به‌شی هه‌ره زۆرى هیزه سیاسیه‌کانى کوردستان هه‌ڵوێستى سه‌ربه‌خۆ و سیاسه‌تى سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. دیاره ئێمه له‌کوردستانى عێراق نیشته‌جێین و لێره‌ش حکوومه‌ت هه‌یه و به پێى ئه‌وه‌ى که ئێمه میوانین ده‌بێ رێوشوێنه قانونیه‌کان په‌یره‌و بکه‌ین و خۆ ئه‌گه‌ر هێندێک رێوشوێنیش به دڵمان نه‌بێ، ده‌بێ ته‌حمولى بکه‌ین. چه‌ندین به‌ربه‌ست بوونه هۆى ئه‌وه که هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران نه‌توانن به‌شێک له‌ئه‌رک و کاره‌کانیان به‌رێوه‌به‌رن. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى په‌ژاکى تێدایه، جیاوازى هه‌یه. په‌ژاک له‌سنورى عێراق ئێران جێگرن و بنکه و باره‌گاکانیان له‌سنووره‌کانه و بۆیه ئه‌وان ئازادانه ده‌توانن هه‌ڵسووران و چالاکیان له‌ناوخۆ دا هه‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر کات هه‌ل بووبێ سازمان و هێزه‌کانى کوردستانى ئێران چالاکیان له‌ناوخۆدا ئه‌نجام داوه. ئه‌و تێبینیه‌ش به پێویست ده‌زانم بڵێم، چالاکى و به‌ره‌ورووبوونه‌وه ته‌نیا له‌چالاکى نیزامى دا نییه، ئه‌وه‌نده‌ى بۆ سازمانى خه‌بات ده‌گه‌رێته‌وه به خۆشیه‌وه ئه‌ندامان و دۆستانى سازمانى خه‌بات له ناوخۆى کوردستاندا، چالاکیان به‌رچاوه و له‌زۆربه‌ى ناوچه‌کانى کوردستان رێکخستن و ئه‌ندامانى سازمان هه‌ڵسوورانیان هه‌یه.
ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره بکه‌م، بێجگه له‌وه‌ى ئۆپۆزسیونى کوردى رۆژهه‌لات که‌مترین کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى ئێران، له‌هه‌مانکاتدا له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاتیش تا راده‌یه‌ک لاواز و شیرازه بچر٠اوه، به بۆچوونى ئێوه لاوازیی ئۆپۆزسیونى کوردى رۆژهه‌لات لهسهرنجر٠اکێشانى دنیا بۆ لاى دۆزه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌نده لاوازه به به‌راوورد به کوردى باکوور و باشوور؟
وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌م له‌پرسیاره‌کانى پێشتر دایه‌وه به کورتى دووباره وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه، سازمان و حیزبه‌کانى کوردستانى ئێران کاریگه‌رى باشیان هه‌یه له‌سه‌ر راى خه‌ڵک له‌ناوخۆ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه دا به بۆنه‌ى ٢٨ى گه‌لاوێژ سیهه‌مین ساڵرۆژى فه‌رمانى جیهادى خومه‌ینى بانگه‌وازى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن پێنج لایه‌نى کوردستانى، کۆمه‌ڵه‌ى شۆر٠شگێرى زه‌حمه‌تکێشان، پارتى ئازداى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان و حیزبی دیموکراتى کوردستان و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بلاوکراوه که تیایدا داوا له‌خه‌ڵکى کوردستان کرابوو ئه‌وه‌نده‌ى ده‌توانن یادى شه‌هیدانى کوردستان به‌رز راگرن و ئه‌و فه‌رمانه‌ى خومه‌ینى پروتستۆ بکه‌ن، که به خۆشیه‌وه له زۆربه‌ى شاره‌کانى کوردستان وه‌لامى ئه‌رێنى به‌و راگه‌یه‌ندراوه، درایه‌وه، و جه‌ماوه‌ریادى ٢٨ى گه‌لاوێژیان کرده‌وه و جارێکى دیکه ر٠هق و بێزاریان له‌ده‌سه‌لاتدارانى رژیم دهربر٠ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وخاڵه باشانه‌ش بێگومان هێزه‌کانى کوردستانى ئێران، وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه له‌ده‌ره‌وه‌ى وولات ده‌ورى چالاکیان هه‌بێ و سه‌رنجى کۆمه‌ڵگاى جیهانى بۆ لاى دۆزى ره‌واى گه‌له‌که‌مان راکێشن.
به‌و هۆمێده‌ى که‌ندوکۆسپه‌کان نه‌مێنن و به هاوکارى تێکرایی، بتواندرێ کاریگه‌رتر له‌خه‌باتى ئازادیخوازى بۆ وه‌دى هاتنى مافه بنچینیه‌کانى خه‌ڵکى کورد و خه‌بات له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى ئێران تێ‌بکۆشین.
کورته بیوگرافى
بابه شێخ حسێنى خه‌ڵکى شارى بانه‌ى کوردستانى ئێران له‌ساڵى ١٩٦٧ له‌دایک بووه، له‌ته‌مه‌نى ١٦ ساڵى بۆته پێشمه‌رگه. درێژه‌ى به‌کار و چالاکى سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی داوه و له‌کونفرانسى ساڵى ١٩٨٣ که له شاروچکه‌ى ماوه‌ت له‌کوردستانى عێراق به‌سترا، به ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژێردرا. له‌کونگره‌ى دووهه‌مى سازمانى خه‌بات ساڵى ١٩٨٦ به ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێ و له‌کونگره‌ى سێهه‌مى سازمانى خه‌بات له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٤ به سکرتێرى گشتى سازمان هه‌ڵبژێردرا. بابه‌شێخ حوسێنى له بوارى نووسین و وه‌رگێران و لێکۆڵینه‌وه‌ى سیاسی چالاکانه کار ده‌کا.
له‌مه‌یدانى نیزامى دا، تا ئێستا ٦ جار به سه‌ختى بریندار بووه. ده‌یان جار هه‌وڵى ترۆر کردنى دراوه له لایه‌ن ترۆریستانى ئێرانه‌وه که تازه‌ترین هه‌وڵى ترۆریستى که ئاشکرا کرا له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٥ى زایینى بوو.