له زیندانى ورمێ زیندانیێک به ده‌ستى هێزه‌کانى رژیم کوژرا
زیندانیێک له گرتووخانه‌ى ورمێ له دواى لێدان و شکه‌نجه و نه‌بوونى چاودێرى پزیشکى گیانى دا.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى هرانا، ئه‌میر عه‌بدولا نژاد یه‌کێک له زیندانیه‌کانى گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى شارى ورمێ،
حهوتوویێک له‌وه پێش له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س له هێزه‌کانى رژیم و به چاودێرى مۆرهیێک به ناوى ئه‌کبه‌ر پیشه‌وه‌ر به توندى شکه‌نجه و ئازار درا. به‌و هۆیه‌وه ناوبراو مۆخى پشتى دهبچر٠ێ و به‌بێ ده‌رمان کردن له زیندانى گشتى دا وێڵ ده‌کرێ. له ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوودا ته‌نیا جارێک نێردراوه بۆ بێهدارى که له‌وێش پێى راگه‌یێندراوه که تواناى پێر٠اگهیشتن به‌و نه‌خۆشه‌یان نیه.
ئه‌میرى عه‌بدولا نژاد شه‌وى شه‌ممه ١١ى ره‌زبه‌ر له به‌ندى گشتى گیانى دا، خانه‌واده‌ى ناوبراو له هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رم و شکایه‌ت کردنن له‌و باره‌وه.