سێ به‌ندکراوى سیاسى کورد دوورخرانه‌وه بۆ زیندانه‌کانى کرماشان، هه‌مه‌دان و خوره‌م ئاباد
سێ زیندانى کورد له گرتووخانه‌ى سنه‌وه دوورخرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌کانى کرماشان، هه‌مه‌دان و خوره‌م ئاباد.
به پێ هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، ناونیشانى ئه‌و به‌ندیانه به‌م شێوه‌یه:
جه‌واد عه‌لیزاده چالاکى خوێندکارى که ساڵى رابردوو به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده دژ به رژیم به ساڵێک زیندان مه‌حکوم بووه، زیاتر له حه‌وت مانگى حوکمه‌که‌ى ته‌واو کردوه و بۆ گرتووخانه‌ى کرماشان دوور خراوه‌ته‌وه.
کاوه جه‌وانمه‌رد هه‌واڵنێر و هاوکارى پێشووى حه‌وتوونامه‌ى که‌ره‌فتوو که به تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له دوو په‌روه‌نده‌ى جیادا به سێ ساڵ زیندان مه‌حکوم بووه، دوو مانگ له حوکمه‌که‌ى ماوه که بۆ زیندانى هه‌مه‌دان دوور خراوه‌ته‌وه.
فه‌ردین مورادى چالاکى کورد که به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کورد به سێ ساڵ زیندان مه‌حکوم بووه، نزیک به دوو ساڵ له حوکمه‌که‌ى ته‌واو کردوه که بۆ زیندانى خوره‌م ئاباد دوور خراوه‌ته‌وه.