حه‌وت چالاکى سیاسى له ئه‌هواز حوکمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا
به پێى راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، دادگاى رژیم له ئه‌هواز حوکمى ئێعدامى به سه‌ر حه‌وت چالاکى سیاسى ئه‌و شاره‌دا سه‌پاند و دوو کسى دیکه‌ش زیندانیان بۆ بر٠ایهوه.
رۆژى چوارشه‌ممه ٨/٧/١٣٨٨ دادگاى رژیم له ئه‌هواز، دوو که‌س له چالاکانى عه‌ره‌ب به تۆمه‌تى دژایه‌تى کردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و پروپاهنده دژ به رژیم زیندانیان بۆ براوه‌ته‌وه.
ئه‌و دادگا تۆمه‌تبارى یه‌که‌م به ناوى (سه‌ید مورته‌زا موسه‌وى) به سێ ساڵ و نیو زیندان مه‌حکوم و تۆمه‌تبارى دووهه‌م به ناوى (عه‌دنان بیانات) به دوو ساڵ زیندان مه‌حکوم بووه.
ئه‌و حوکمانه له کاتێکدا ده‌رچوون که دادگاى رژیم حه‌وت که‌سى دیکه‌ى له عه‌ره‌به‌کانى ئه‌هواز به تۆمه‌تى ترۆرى رۆحانیێکى شیعه، به ئێعدام مه‌حکوم کردوه.
ئه‌و که‌سانه‌ى حوکمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه به‌م شێوه‌یه:
١ـ عه‌لى ساعدى کور٠ى قاسم ٢٥ سالان که زیاتر له ١٥ مانگ له زیندانى تاکه‌که‌سی ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌هواز بووه.
٢ـ وه‌لید نیسى (مهاوى) کور٠ى سه‌عید ٢٣ سالان زیاتر له ١٥ مانگ له زیندانى تاکه‌که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له ئه‌هوازدا بووه.
٣ـ ماجید فهرادى پوور (سوارى) کور٠ى حه‌مید ٢٦ سالان زیاتر له ١١ مانگ له زیندانى تاکه‌که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له ئه‌هوازدا بووه.
٤ـ دعیر مهاوى کور٠ى که‌ریم ٥٠ سالان و زیاتر له ١٥ مانگ له زیندانى تاکه که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم دا بووه.
٥ـ ماهر مهاوى کور٠ى دعیر ٢١ سالان زیاتر له ٨ مانگ له زیندانى تاکه که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیدا بووه.
٦ـ ئه‌حمه‌د ساعدى کور٠ى حوسه‌ین ٢٨ سالان زیاتر له ٩ مانگ له زیندانى تاکه‌که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له ئه‌هواز بووه.
٧ـ یوسفى لفتهپوور (ترفى) زیاتر له ١١ مانگه له زیندانى تاکه‌که‌سى ئیداره‌ى ئیتلاعاتدا بووه.
له شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى دادگایی ئه‌و که‌سانه هیچ زانیاریێک له ده‌ست دا نیه و ده‌گوترێ سه‌باره‌ت به ترۆرى مه‌لا (هشام صمیرى)، ره‌دیان کردۆته‌وه که کارى چه‌کداریان کردبێ.
شایانى باسه زۆرێک له سوننى مه‌زهه‌به‌کانى ئه‌هواز ئه‌و مه‌لایان به بێ رێزى کردن به مه‌زهه‌بی سوننى تاوانبار ده‌کرد، ناوبراو له ساڵى ١٣٨٦دا به ده‌ستى که‌سانى نه‌ناسراوه‌وه له ئه‌هواز کوژرا.