راپرسى: ئه‌مریکا بر٠واپێکراوترین وه‌لاتى جیهان
به پێى ر٠اوهرگرتنێک، ئه‌مریکا له بارى بر٠واوه له نێوان ٥٠ وه‌لاتدا پله‌ى یه‌که‌مى هێنا. له‌و راپرسینه‌دا ئێران پله‌ى ئاخرى به ده‌ست هێناوه.
شیرکه‌تى پێوه‌ندی گشتى و چاپه‌مه‌نى \\\"جى ئێف کى روپر\\\" له شارى
نیۆیۆرکى ئه‌مریکا ئه‌و راپرسیه‌ى ئه‌نجام داوه و له رۆژى دوو شه‌ممه ٥ى ئوکتۆبردا بلاوى کرده‌وه.
به پێى ئه‌و راپرسیه ئه‌مریکا له پله‌ى هه‌شته‌مى ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا به‌رز بۆته‌وه بۆ پله‌ى یه‌که‌م. ٢٠ هه‌زار که‌س له بیست وه‌لاتى گه‌شه‌سه‌ندووى جیهان له‌و پرۆژه‌دا به‌شدار بوون.
ئه‌وان له‌و راپرسیه‌دا٥٠ وه‌لاتیان له سه‌ر ئه‌ساسى فه‌رهه‌نگ، شێوه‌ى به‌رێوه‌بردن، خه‌ڵک، ناردنه‌ده‌ره‌وه، گهر٠ان، سه‌روشت و شێوه‌ى خوێندن پله‌به‌ندى کردوه.
له‌و ر٠اوهرگرتنهدا ئێران له نێوان ٥٠ وه‌لاتدا پله‌ى ٥٠ ى به‌ده‌ست هێناوه. فه‌رانسه پله‌ى دووهه‌م و ئاڵمان سێهه‌مى به‌ده‌ست هێناوه. له ر٠اوهرگرتنى ساڵى رابردوودا ئاڵمان پله‌ى یه‌که‌مى به ده‌ست هێنابوو و فه‌رانسه‌ش پله‌ى دووهه‌م.
سایمون ئانهولت یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و شیرکه‌ته‌ى که ئهور٠اوهرگرتنهى ئه‌نجام داوه ده‌ڵێ: سیاسه‌ته‌کانى باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا هۆى سه‌ره‌کین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ پله‌ى یه‌که‌م له جیهاندا.
کانادا له راپرسی ئه‌مساڵدا زۆرترین دابه‌زینى بووه و له پله‌ى چواره‌م دابه‌زیوه بۆ پله‌ى حه‌وته‌م. ه‌روه‌ها چین له پله‌ى بیست و دووهه‌م دایه.
له‌و راپرسیه‌دا ئانگولا له نێوان ٥٠ وه‌لاتدا پله‌ى ٤٩ى به‌ده‌ست هێناوه و ئێرانیش له دواى ئانگولا له پله‌ى ٥٠ دایه.