گه‌لاڵه‌ى ئه‌مریکا بۆ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان له دواى شکست هێنانى ووتووێژه‌کان
جێگرى وه‌زیرى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێ بیسه‌لمێنێ که به دواى دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌ییه‌وه نیه بهرهور٠ووى ئابڵوقه‌ى توندترى جیهانى ده‌بێته‌وه.
ئیستوارت لوی رۆژى سێ شه‌ممه ١٤ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ له نووسینى (گه‌لاڵه‌یێکى هه‌مه لایه‌نه) بۆ ئابڵوقه‌دانى رژیم که ئه‌گه‌ر ملى نه‌دا به داواى کۆمه‌ڵگاى جیهانى، هه‌واڵى دا.
ناوبراو که له به‌رده‌م ئه‌ندامانى کومسیونى بانکى مه‌جلیسى سه‌ناى ئه‌مریکا قسه‌ى ده‌کرد، به دهربر٠ینى ئه‌وه‌ى که هیچ ئابڵوقه‌یێک به ته‌نیا کاردانه‌وه‌ى نیه، گوتى: بۆ ئه‌وه‌ى که ئابڵوقه‌کان کاردانه‌وه‌یان هه‌بێ پێویستمان به سه‌پاندنى هاوکاتى رێ و شوێنى جۆراوجۆر هه‌یه له به‌شه جیاجیاکاندا.