جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نار٠ازیه‌تى دیموکراته‌کان له‌ لێنه‌بر٠اوى ئوباما له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

نار٠ازیه‌تى دیموکراته‌کان له‌ لێنه‌بر٠اوى ئوباما له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

ماڵپه‌رى فه‌ردا له‌ تاران، نوێنه‌رانى دیموکراتى ئه‌مریکا نار٠ه‌زایه‌تیان له‌ سیاسه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئوباما به‌ هۆى دواخستنى په‌سه‌ند کردنى ئابڵوقه‌ نوێ کانى دژ به‌ رژیمى ئێران، زیاتر بووه‌.

به‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى (The Hill) که‌ له‌ کونگره‌ى ئه‌مریکادا بلاوده‌بێته‌وه‌، جیمز ئه‌شتاینبرگ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که‌ رووى ده‌مى له‌ کومسیونى ئابوورى سه‌نا بوو رایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ئابڵوقانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌ناتۆره‌کانه‌وه‌ له‌ به‌رچاو گیراوه‌، هیچ بر٠یارێکى نه‌داوه‌. ئه‌وه‌ بووه‌ هۆى سه‌رسوور٠مانى ئه‌ندامانى کومسیونى ئابوورى به‌تایبه‌ت ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌ره‌ به‌رچاوه‌ دیموکراته‌کان.
سه‌ناتۆر چارز شامر له‌و باره‌وه‌ گووتى: من پشتیوانى کردنى ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌پاندنى ئابڵووقه‌ى توندتر به‌ سه‌ر رژیمى ئێران به‌ گرفت ده‌زانم.
هه‌روه‌ها سه‌ناتۆر رابرت مندز گووتى: ده‌وڵه‌ت ماوه‌یێک دیارى ناکا که‌ بزانین تا که‌ى چاوه‌رێ بین. ئه‌و مه‌سه‌له‌ بۆته‌ هۆى سه‌رسوور٠مانى ئێمه‌. به‌بێ له‌ به‌رچاو گرتنى قسه‌کان ئێمه‌ پێویستمان به‌ هه‌نگاونانى جیددیه‌.
له‌ چه‌ند حه‌وتووى رابردوودا رژیمى تاران ده‌ورێکى نوێى ووتووێژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وه‌لاتانى دیکه‌ى سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى ده‌ست پێ کرد. ئه‌و ووتووێژانه‌ چه‌ند رۆژ دواى ئاشکرا بوونى دامه‌زراوه‌ى پالاوته‌کردنى ئورانیۆم له‌ قوم به‌رێوه‌چوو. ئاشکرا بوونى ئه‌و دامه‌زراوه‌ ته‌کانێکى له‌ ناکاوى له‌ کونگره‌دا دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ران هه‌وڵى ده‌ورێکى نوێى ئابڵوقه‌ى رژیم بده‌ن.
نوێنه‌رانى کونگره‌ به‌و هومێده‌ن به‌ سنووردار کردنى فرۆشتنى به‌نزین بتوانن زه‌ره‌رێکى گه‌وره‌ به‌ رژیمى تاران بگه‌یێنن.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ وه‌لام به‌ نوێنه‌رانى نار٠ازى گووتى: به‌رده‌وامى ووتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ته‌نیا رێگه‌ى پشتیوانى کردنى روسیه‌ و چین له‌م ئابڵوقانه‌یه‌.
ناوبراو زیادى کرد، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانى ئه‌مریکا بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ئاکامى نه‌بێ له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌رى هاتنى روسیه‌ و چین بۆ ریزى وه‌لاتانى لایه‌نگرى سزا، زۆر ده‌بێ.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى داهاتوودا شاهیدى ئاکامى باش نه‌بین، هه‌ر زوو کاردانه‌وه‌مان ده‌بێ.

15 سال و 1 ماه و 13 روز و 11 ساعت و 28 دقیقه پیش از این

نار٠ازیه‌تى دیموکراته‌کان له‌ لێنه‌بر٠اوى ئوباما له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

نار٠ازیه‌تى دیموکراته‌کان له‌ لێنه‌بر٠اوى ئوباما له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن