دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوور خستنه‌وه‌ى رژیم له‌ سوریه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى مه‌لیک عه‌بدوالله‌ بۆ سوریه‌

دوور خستنه‌وه‌ى رژیم له‌ سوریه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى مه‌لیک عه‌بدوالله‌ بۆ سوریه‌

ماڵپه‌ر٠ى عه‌سر ئێران، سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتیکیه‌کان له‌و باوه‌ر٠ه‌دان سه‌ردانه‌ مێژووییه‌که‌ى مه‌لیک عه‌بدولا پاشاى عه‌ره‌بستان بۆ ده‌میشق،

به‌ مه‌به‌ستى جیاکردنه‌وه‌ى سوریه‌ له‌ رژیم و نزیک کردنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته‌ عه‌ره‌بیه‌ له‌ عه‌ره‌بستان و میسره‌.
رۆژنامه‌ى وال ئیستریت ژورناڵ له‌ زمان سه‌رچاوه‌ سعودیه‌کانه‌وه‌ نووسى: که‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى سه‌ردانه‌که‌ى عه‌بدولا بۆ ده‌میشق، دوور خستنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ رژیمى تارانه‌.
ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودى له‌ ماوه‌ى رابردوودا هه‌ڵسوور٠انى ناوچه‌یی خۆى دا له‌ چوارچێوه‌ى نه‌وت و که‌م کردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى رژیمى ئێران له‌ ناوچه‌که‌، زیاد کردوه‌ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا پێوه‌ندیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ روسیه‌ و چین زیاتر کردوه‌ و وادیاره‌ به‌ نزیک بوونه‌وه‌ به‌ سوریه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ نزیکترین هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی رژیم، له‌ رژیمى تاران جیابکاته‌وه‌.
له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٥ که‌ مه‌لیک عه‌بدوولا ده‌سه‌لاتى گرتۆته‌ ده‌ست ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى سوریه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و وه‌لاته‌. ئه‌و سه‌ردانه‌ ئاکامى چه‌ندین مانگ کار دیپلۆماتیکى ئارام له‌ نێوان به‌رپرسانى عه‌ره‌بستان، ئه‌مریکا و ئوروپایه‌ که‌ سوریه‌ له‌ هه‌نگاوه‌کانیان بۆ که‌م کرنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى رژیمى ئێران و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى به‌ کۆسب ده‌زانن.

15 سال و 1 ماه و 16 روز و 7 ساعت و 39 دقیقه پیش از این

دوور خستنه‌وه‌ى رژیم له‌ سوریه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى مه‌لیک عه‌بدوالله‌ بۆ سوریه‌

دوور خستنه‌وه‌ى رژیم له‌ سوریه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى مه‌لیک عه‌بدوالله‌ بۆ سوریه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن