ژیلا بنى یه‌عقوب بۆ دادگا بانگکرا
کانونى ژنانى ئێران، ژیلا بنى یه‌غقوب رۆژنامه‌نووس به نووسراوه‌یێک له‌لایه‌ن دادگاى گشتى تاران بۆ لقى ١١٥١ى ئه‌و دادگایه بانگکرا.
له‌و نامه‌دا که به تازه‌یی له ماڵه‌که‌ى پێى دراوه، هۆى بانگکرانه‌که‌ى نه‌نووسراوه.
له‌و نامه‌دا هیچ شیى کردنه‌وه‌یێک له باره‌ى تاوانى ژیلا بنى یه‌عقوب نه‌هاتووه و ته‌نیا ئه‌و خاڵه‌هاتووه که رۆژى شه‌ممه ١٨ى ره‌زبه‌ر له دادگا ئاماده بێ.
ناوبراو، سه‌رنووسه‌رى ماڵپهر٠ى کانوونى ژنانى ئێرانه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و بانگکرانه به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ى تۆمه‌ته‌کانى بیست و سێهه‌مى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو و به تۆمه‌تى به‌شدارى له رێ و ره‌سمى یه‌کگرتوویى له‌گه‌ڵ ژنان بێ. رێ و ره‌سمێک که هێزه‌کانى رژیم رێگه‌یان نه‌دا به‌رێوه‌بچێ.