جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانى به‌ربلاو له‌ ئوستانى خوزستان

گیرانى به‌ربلاو له‌ ئوستانى خوزستان

رۆژنامه‌ى جمهورى ئیسلامى رۆژى سێ شه‌ممه٢ى ره ز به ر،‌ له‌ گیرانى هێندێ له‌ به‌رێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانى پێشووى ئه‌و ئوستانه‌ هه‌واڵى دا.

به‌ پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌ دوو که‌س له‌ نوێنه‌رانى پێشووى شارى ئه‌هواز له‌ مه‌جلیسى رژیم و یه‌کێک له‌ شارداره‌کانى پێشووى ئه‌و شاره‌ و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامان پێشووترى شۆراى شارى ئه‌هواز و هێندێ له‌ به‌رێوه‌به‌رانى ناوه‌ندى ئوستانیان گرتووه‌.
رۆژنامه‌که‌ هه‌روه‌ها بلاوى کردۆته‌وه‌ که‌ گیراوه‌کان نێردراون بۆ تاران، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌رپرسان له‌و باره‌وه‌ بێ ده‌نگن تاوانى ئه‌و گیراوانه‌ پێوه‌ندى به‌ پرۆژه‌ى شاردارى و زه‌مینه‌وه‌ هه‌یه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌ ناو نیشانى هیچ کام له‌ گیراوه‌کانى بلاو نه‌کردۆته‌وه‌.

16 سال و 1 ماه و 29 روز و 13 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

گیرانى به‌ربلاو له‌ ئوستانى خوزستان

گیرانى به‌ربلاو له‌ ئوستانى خوزستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن