جایزه‌ى نوبێلى ئاشتى ٢٠ ٠ ٩ به باراک ئوباما گه‌یشت
باراک ئوباما چل و چواره‌مین سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا به هۆى هه‌وڵ (بۆبه‌هێزکردنى دیپلوماسى نێونه‌ته‌وه‌یی) پێش ٢٠ ٥ پاڵێوراو که‌وت و جایزه‌ى ئاشتى نوبێلى ٢٠ ٠ ٩ى به ده‌ست هێنا.
له کاتێکدا که هێشتا ساڵێک له یه‌که‌م ده‌ورى سه‌رۆک کۆمارى باراک ئوباماى ٤٨ سالان تێپه‌ر٠ نه‌بووه، کۆمیته‌ى نوبێل له نوروێژ رۆژى هه‌ینى ١٧ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٨ له هه‌واڵێکى چاوه‌روان نه‌کراودا ناوى ئه‌وى وه‌ک براوه‌ى ئه‌وو جایزه راگه‌یاند. کۆمیته‌ى نوبێل له راگه‌یێندراوێکدا که به‌م بۆنه‌وه ده‌رى کرد هۆى هه‌ڵبژاردنى یه‌که‌مین سه‌رۆکى ره‌ش پێستى ئه‌مریکایی وه‌ک براوه‌ى جایزه‌ى ئاشتى نوبێلى ئه‌م ساڵى به (هه‌وڵى ئه‌و بۆ به‌هێزکردنى دیپلوماسى نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوکارى نێوده‌وڵه‌تى) راگه‌یاند.
له‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه ( زۆر که‌م وابووه که که‌سێک وه‌کوو ئوباما سه‌رنجى جیهان بۆلاى خۆى راکێشێ و له دڵى نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆیدا هومێد به داهاتووى زیندوو کردبێته‌وه).